شه‌ممه‌ 5 تشرینی یه‌كه‌م 2024

له‌ لووتکه‌ی هه‌مدیسان ! / فه‌ریدوون ئه‌رشه‌دی

له‌ مێژه‌ ئه‌و که‌ژ و کێوانه‌
بۆ بنار ده‌ڕوانن،
به‌شکووم یه‌ک بریسکه‌ی هه‌نگاوت ده‌رکه‌وێ .
ده‌مێکه‌ ئه‌شکه‌وتان
بۆ چرپه‌ و زایه‌ڵه‌ی دانانی پلانی سبه‌ینێ و
خرمه‌ی نێو مه‌خزه‌نی سه‌رینی شه‌وانت
ده‌ناڵێن .
سنووران له‌ ژێر ئه‌و پێڵاوه‌ جوانه‌تا
چ هیچ و نادیارن .
چه‌ن تینووی قومقو‌مه‌ی که‌مه‌رتن
به‌فراوان .
ئاماده‌ن هه‌موو ئه‌و به‌ردانه‌ی له‌ بنیان دانیشتووی
بێ ده‌نگ و سه‌رفه‌راز
هیلاکیت ده‌ربکه‌ن .

تکایه‌ به‌ره‌وخوار مه‌یره‌وه‌ !
دووکه‌ڵی ئاگری ژێر کتریه‌ ڕه‌شه‌که‌ت،
سه‌روێنی قه‌ندیل و ئه‌ڵوه‌نه‌ ،
له‌ ملی بێستوون و ته‌رغه‌ ئاڵاوه‌ .
هه‌ڵمی سه‌ر ئه‌و زامه‌ تازه‌یه‌ت
پشتێنی که‌مه‌ری
په‌نجه‌لی و
ئه‌ربابه‌س ،
له‌ باڵ و مه‌چه‌کی ئاویه‌ر و و شاهۆوه‌
پێچراوه‌ .

بۆ شکۆی خۆره‌تاو ده‌جه‌نگی و
له‌شار و له‌ دێهات
خه‌به‌ری هه‌ستان و
زه‌مزه‌مه‌ی سرووده‌ تازه‌که‌ت،
زاره‌وزار ده‌گه‌ڕێ .
تکایه‌ به‌ره‌و خوار مه‌یره‌وه‌ .

بابەتی هاوپۆل

امید و مقاومت همگانی با ضرورت تداوم انقلاب زن، زندگی، آزادی

بازداشت و سرکوب و اعدام های گسترده در طول یک سال گذشته تا کنون، همگی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.