دوو شه‌ممه‌ 14 تشرینی یه‌كه‌م 2024

15 چەكداری سپای پاسداران لە عێراق كوژران

فەرانسە ئەمڕۆ سێشەممە 12ی مانگی جۆزەردان میوانداری دانیشتنی ئەندامانی هاوپەیمانیی دژی داعشە. لۆران فابیۆس، وەزیری دەرەوەی فەرانسە وتی: هاوپەیمانیی دژی داعش دەبێ لە پێشڕەویەكانی ئەم دواییانەی ئەم گرووپە لە عێراق، ئێستراتیژی و رێڕەوی كاری خۆی بگۆڕێت.

ئەمەش لەحاڵێكدایە كە بی بی سی بڵاوی كردەوە، كە 15 ئەندامی سپای پاسداران لە رەوتی تەقینەوە خۆكوژییەكانی رۆژی رابردووی داعش لە عێراق كوژراون.

لەم پەیوەندەدا سەرچاوەیەكی ئاگادار لە باڵوێزخانەی كۆماری ئیسلامی لە عێراق ئەم هەواڵەی رەت كردووەتەوە.

بە پێی ئەم راپۆرتە دوانیوەڕۆی رۆژی دوشەممە 3 تەقینەوەی خۆكوژیی لە رێگای تەقاندنەوەی ئۆتۆمبیلەوە لە ناوەندێكی پۆلیسی عێراق لە باشووری رۆژئاوای سامرا رووی دا.

راگەیاندنەكان بڵاویان كردووەتەوە كە هێرشبەرە خۆكوژەكان، 3 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراویان لە پایەگایەك لە ناوچەی سەرسار تەقاندووەتەوە. ئەم پایەگایە لە سەر رێگایەكدایە كە شاری فەلوجە و سامرا بە یەكەوە دەبەستێتەوە.

لە درێژەی راپۆرتەكەدا هاتووە، لە رەوتی ئەو تەقینەوەیەدا 45 كەس لە هێزەانی پۆلیس و خەڵكی عێراق كوژراون و بە دەیان كەسی دیكەش بریندار بوون.

سەرچاوەكانی نەخۆشخانەی عێراقیش رایگەیاند كە هەندێ لە بریندارەكانی دۆخی جەستەییان خراپە و ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاماری كوژراوەكان دوور لە چاوەڕوانی نیە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.