هه‌ینی 4 تشرینی یه‌كه‌م 2024

%65 لە بنەماڵە هەژارەكانی ئێران ناتوانن تێچووی خوێندنی منداڵەكانیان دابینكەن

ئامارە فەرمییەكان دەریدەخەن كە 65%ی بنەماڵە هەژارەكانی ئێران توانای دابینكردنی پێداویستیەكان و تێچووی خوێندنی منداڵەكانیان نییە.

“مەیسەم هاشم خانی” توێژەری ئابووریی كۆمەڵایەتی‌و سەرپەرستی دەبیرخانەی كۆنفرانسی “گەشەو دادپەروەریی فێركاری” دەڵێ، بەشێكی گەورە لە بارگرانی ئابووری بەهۆی گەمارۆكان و بەڕێوەبەرایەتیی خراپی ئابووریی وڵات لە چەند ساڵی ڕابردوو كەوتۆتە سەر شانی تویژی هەژارو بێ ئەنوا و كەم داهاتی كۆمەڵگای ئێران.

ناوبراو دەڵێ یەكێك لە دەرەنجامەكانی فشارە ئابوورییەكان بۆسەر بنەماڵە هەژارو دەسكورتەكانی ئێران، ئەوە بووە كە زۆربەی ئەم بنەماڵانە توانای دابینكردنی تێچووی دەرس خوێندنی منداڵەكانیان نەماوە.

هاشم خانی هەروەها دەڵێ: لە ماوەی ساڵانی 1389 تا 1392ی هەتاویی، هاوكات لەگەڵ زاڵبوونی شكست‌و داڕمانی قورسی ئابووری بەسەر وڵاتدا، بە شێوەی نێونجی نزیكەی 12%ی ئەم بنەماڵانەی تاران كە منداڵی 6 تا 18 ساڵیان هەیە، خەرجی دەرس خوێندنی مانگانەی منداڵەكانیان گەیاندۆتە كەمتر لە 1000 تمەن كە هەر هیچ نییەو لە چەند پارێزگای دیكەی وەك سنە، سیستان و بەلووچستان‌و بووشێهریش زیاتر لە 65%ی بنەماڵەكان لە وەها بارودۆخێكدان.
هاشم خانی هەروەها پشتڕاستی كردۆتەوە كە، دابەزینی لە ڕادەبەدەری توانای دابینكردنی پێداویستی و تێچووی فێركاریی منداڵان لە لایەن بنەماڵە هەژارەكان، نیشانەی ئەوەیە كە ئەم بنەماڵانە دەسبەجێ پاش چڕبوونەوەی داڕمانی ئابووری، لەگەڵ ئاستەنگێكی زۆر لە بەردەم دەرس‌خوێندنی منداڵەكانیان بەرەوڕوو بوونەتەوە، كە ئەگەر ئەم مەسەلە لە لایەن دەوڵەتەوە قەرەبوو نەكرێتەوە، ئەوا لە داهاتوودا پەرە بە نایەكسانیی لە ئەژمار نەهاتووی ئابووریی ـ كۆمەڵایەتیی دەدرێ و ئەوەش ها بەرز بوونەوەی دژەنۆڕمە كۆمەڵایەتییەكانی لێ دەكەوێتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.