دوو شه‌ممه‌ 11 كانونی یه‌كه‌م 2023

نەتەوە یەكگرتوەكان: داعش 5 ملیۆن پێشێلكاریی لە عێراقدا ئەنجام داوە

ئەندامی كۆمیساریای مافی مرۆڤ سەر بە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان دوێنێ هەینی رایگەیاند چەكدارانی داعش لە عێراق 5 ملیۆن تاوانی دژ بە مافەكانی مرۆڤیان ئەنجام داوە.

“فازڵ عەزاوی” لەبەیاننامەیەكدا كە دوێنێ هەینی رایگەیاند: لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 8 هەزار‌و 48 كەس لەعێراقدا كوژراون‌و 14 هەزار‌و 487 كەسی دیكەش برینداربوون.

بەوتەی ناوبراو ئەم حاڵەتانەی پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ ئاشكرایدەكات كە چ بەڵایەك بەسەر خەڵكی عێراقدا هاتووە و گروپی داعش تا چ رادەیەك دڕندە‌و مەترسیدارە.

ئەندامەكەی كۆمیساریای مافی مرۆڤ هەروەها دەڵێت: داعش لە سەرەتای هێرشی بۆ سەر عێراق 5 ملیۆن پێشێلكاری مافی مرۆڤ ئەنجام داوە‌و چەندین تاوانی جیاجیا بەرامبەر بە ژنان، منداڵان، كەمئەندامان‌و باقی توێژەكانی عێراق ئەنجام داوە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.