چوار شه‌ممه‌ 11 كانونی یه‌كه‌م 2024

لە ماوەی كەمتر لە 3 مانگدا 200 یەكەی پیشەیی لە ئیلام داخراون

لە ماوەی 3 مانگی رابردوو لە پارێزگای ئیلام، 200 یەیكەی پیشەیی داخراون.

بە پێی راپۆرتی ماف نیوز، لە ماوەی 3 مانگی رابردوو و لە كۆی 93 هەزار و 279 ببەت پشكنینی یەكە پیشەییەكان، دەرمانیەكان و قاچاخی كەلوپەل و پارە لە پارێزگای ورمێ، دوو هەزارو 21 دۆسیەی سەرپێچیی كردن ئامادەكراوە و بەگشتیی حوكمی 500 میلیۆن تمەن جەریمەی نەختیی دەركراوە.

رێكخراوی پیشەسازیی، كان و بازرگانیی ئیلام ئاماژەی داوەتە ئەو یەكە پیشەییانە كە پەروانەی كەسبیان نەبووە، كە هەزار و 204 یەكەی پیشەیی ئەو پارێزگایە پەروانەی كەسبیان نەبووە و نەبوونی فاكتۆر و زەمانەتنامەی بایەخدار و كۆدی بەدواداچوونی كەلوپەل لە پێویستیەكانی ئەو یەكە پیشەییانە بووە و لە ئەگەری نەبوونی ئەم پێداویستیانە، كەلوپەلەكانیان وەكوو قاچاخ دێتە ئەژمار.

بە پێی وتەی ئەو رێكخراوەیە، لە ماوەی 3 مانگی سەرەتای ئەمساڵ، تاكوو ئێستا 200 یەكەی پیشەیی لە پارێزگای ئیلام داخراون.

تەنیا لە شاری كارزان سەر بە پارێزگای ئیلام لە ماوەی 3 مانگی رابردوو كە كەمترین رێژەی ئەو یەكە پیشەییانەی هەبووە كە پەروانەی كەسبیان هەیە، نزیكەی 13 یەكەی پیشەیی داخراون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.