شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

ئامارێكی دیكە لەسەر گیانبەختكردووان و بریندارەكانی پێشمەرگە بڵاو كرایەوە

پاش ئەوەیكە یەكێك لە راوێژكارانی وەزارەتی شەهیدان چەند رۆژ لەوەپێش ئامارێكی لەسەر گیانبەختكردووان و بریندارانی پێشمەرگە بڵاو كردەوە، ئەمڕۆ وەزارەتی پێشمەرگە ئامارێكی دیكەی لەو پەیوەندەدا بڵاو كردەوە.

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی پێشمەرگە، لە سەرەتای شەڕی داعشەوە تا ئێستا هەزار و 205پێشمەرگە گیانیان بەختكردووە و 6 هەزار و 595 پێشمەرگەش برینداربوون و هەروەها 54 پێشمەرگەش ونبوون، كە وێنەی هەندێكیان بەدیلی لە لایەن داعشەوە بڵاوكراوەتەوە.

تا ئێستا 373 برینداری شەڕی داعش رەوانەی دەرەوە كراون بۆ وڵاتانی ئیمارات، ئوردن، لوبنان، فەرانسە، ئاڵمان، روسیە، چین، توركیە، ئێران و هندستان.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، لە ماوەی رۆژانی رابردوو “مەنسور كەریم” راوێژكاری وەزارەتی شەهیدان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك لەنوسینێكدا ژمارەی بە شەهیدانی پێشمەرگەو شەڕڤانان كردبوو و حیزبەكانیشیان دیاریدەكات كۆی گشتیشیان ٢٨٢٢ شەهیدە.

ئەو راوێژكارە بابەتەكەی بەناونیشانی “وێژدانتان بكەن بە حەكەم” دەڵێت:دوای گەڕان و بەدواداچونێكی زۆر تەواوی ژمارەی شەهیدانی كوردستانمان وەرگرت لە ماوەی شەڕی داعش بەو جۆرەی لای خوارەوەیە وە دڵنیتان دەكەینەوە لە راستی ئەم ژمارەیە:شەهیدانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان 1681 شەهید 80 شەهیدیان بە تەقینەوە و 1601 شەهیدیان شەهیدی سەنگەر، لەو شەهیدانە 711 شەهیدیان ئەفسەر و فەرماندەن.

سەبارەت بە شەهیدەكانی یەپەگەو یەپەژەو پەكەكە، مەنسور كەریم دەڵێت: شەهیدانی یەپەگە و پەكەكە 900 شەهیدی بە شەهیدەكانی ڕۆژئاوای كوردستانیشەوە.

ئەو راوێژكارە ئاماری شەهیدەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرا دەكات كە 211 شەهید 195 شەهیدیان بە تەقینەوە و ئیعدام كراون لەلایەن داعش و 16 شەهیدیدیشیان شەهید سەنگەرن، لەو شەهیدانە 5 یان ئەفسەرن.

ئەو دەڵێت: حیزبی سۆسیالست 12 شەهید، بزوتنەوەی گۆڕان 6 شەهید بە تەقینەوە،  1 شەهیدیان ئەفسەرە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.