شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

دەستگیركردنی 2 هاوڵاتیی خەڵكی باشوور لە لایەن ئێرانەوە دەستگیر كران

هێزەكانی سپای پاسدارانی ئێرانی، لە كوێستانەكانی سەر سنووری باشوور و رۆژهەڵاتی كوردستان، دوو هاووڵاتی خەڵكی باشووری كوردستان دەستگیركردووە، كە بۆ رێواس كەندن لەو كوێستانانە بوون.

بە پێی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، رۆژی رابردوو لە كوێستانی گۆڕا بەردەسپیكە لە سنووری خواكوركی سەر بە شارەدێی سیدەكانی سەر بە قەزای سۆران، سپای پاسداران ”خەفەت مەغدید عومەر سێوك” كە كچێكی خەڵكی گوندی لێلكانی سەر بە سیدەكانە و لەدایكبووی ساڵی 1991 و هاوڕێ لەگەڵ براكەی بە ناوی“دەهام مەغدیدی عومەر سێوك“ دەستگیركردوون.

دەوترێ، ئەو دوو كەسەكە بۆ كاسبیكردن و كردنی گژوگیای بەهاری لەو كوێستانانە و بەتایبەت رێواسكەندن چووبوونە ئەو كوێستانانە، بەڵام سپای پاسداران دەستگیری كردوون و تا ئێستاش چارەنووسییان نادیارە.

كاروان كەریم خان بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەكان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاندووە: “بەڵی دوو كەس كە خوشك و بران لەلایەن هێزەكانی ئێرانەوە دەستگیر كراون”.

شایانی باسە، ساڵانە سپای پاسدارانی ئێران، لە ناوچە سنوورییەكانی نێوان رۆژهەڵات و باشووری كوردستان، هەندێك جار ناوچە سنوورییەكان تۆپباران دەكات، چەندین جاریش خەڵكی سڤیلی باشووری كوردستانی دەستگیركردوون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.