سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

3 ئەندامی دیكەی سپای پاسداران لە سوریە كوژران

ئەفسەرێكی ئێرانیی سپای پاسداران و 2 ئەندامی پاكستانیی سەر بە سپای پاسدارانی ئێران لە شاری حەڵەب كوژران.

راگەیاندنەكانی نزیك لە سپای پاسداران ئاشكرایان كرد كە ئەفسەرێكی سپای پاسداران بە ناوی “عەلی ئەسغەر شێردڵ” و 2 برای پاكستانیی بە ناوەكانی “ساجد حسێن” و “ئەخلاق حسێن” لە تیپی “زەینەبیون” لە شەڕ و تێكهەڵچوونەكانی حەڵەب لە باكووری سوریە كوژران.

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێریی “تەسنیم”، عەلی ئەسغەر شێردڵ لە ئەندامانی سپای پاسداران و نزیكەی 40 ساڵ  تەمەن و خەڵكی شاری تاران بووە كە رۆژی دووشەممە رێوڕەسمێك بە بۆنەی مەرگی ناوبراو لە مزگەوتی ئەڵڵا هەڵكەوتوو لە مەیدانی ئازادیی یەك كیلۆمتریی جادەی تایبەتی كەرەج بەڕێوەچوو.

لە لایەكی دیكەوە ئەو دوو برا پاكستانییە بە ناوەكانی”ساجد حسێن” و “ئەخلاق حسێن” لە تیپی “زەینەبیوون” كە لە تێكهەڵچوونەكانی شاری حەڵەب لە باكووری سوریە لە ماوەی رۆژانی رابردوودا كوژراون، رۆژی دووشەممە لە شاری قوم نێژران.

لە ماوەی مانگی ئاوریلی رابردووش تەرمی 12 هاوڵاتیی پاكستانیی لە تێكهەڵچوونەكانی ناوچەی “بەسرەلحەریر” لە پارێزگای درعا لە باشووری سوریە كوژرابوون، لە شاری قوم ئەسپەردە كرا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.