ژمارەیەك لە چالاكانی سیاسی و مەدەنی خەڵكی شاری سنە، لە راگەیەندراوێكدا هەڵوێستی خۆیان سەبارەت بە ئاڵۆزییەكانی نێوان “حدكا” و “پەكەكە” لە ناوچەی كێلەشینی شاری شنۆ دەربڕیوە.
دەقی ئەو راگەیەندراوە بەمچەشنەیە:
خەڵکی بەشەرەفی کوردستان!
حیزب و لایەنە سیاسییەکان!
هەروەک ئاگادارن رۆژهەڵاتی ناوەراست و بەتایبەتی کوردستان لە سەرو بەندی گۆرانکارییەکی مێژوویییدایە و بە قۆناخێکی هەستیاردا تێدەپەرێ. هەوڵێکی بەرفروان بۆ بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد لە ئارادایە و زۆرتر لە هەر کاتێک پێویستمان بە یەکڕیزی و یەکگرتووی ناو ماڵی کورد هەیە. بە داخەوە لە ئاوەها هەلومەرجێکدا گرژی و هەڵچوون لە نێوان هێزە سیاسیەکانی کورددا رووی داوە کە ئێمە وەکوو کۆمەڵێک لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی شاری سنە هەڵوێستی خۆمان بە چەند خاڵ بە خەڵکی کوردستانی رادەگەینین.
١ – هەڵگیرسانی شەری برا کوژی و دووپاتکردنەوەی هەڵە مێژوویەکان بە هەر شێوەیەک بێت لە هیچ هێز و لایەنێک قبوڵ ناکرێ و بە توندی ئیدانەی دەکەین.
٢ – پاوان کردنی سنوورەکانی خاکی کوردستان لە بەرژەوەندی دوشمنانی کورد دا جێگای قبوڵ و پەسەند نیە و بە مەحکومی دەزانین.
٣ – لە سەرجەم حیزب و لایەنە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان داواکارین بۆ دەستەبەر کردنی ئامانجە نەتەوەییەکانی ئەم بەشەی کوردستان بە زووترین کات بەرەیەکی کوردستانی پێک بهێنن.
٤ – داواکارین پارتی کرێکارانی کوردستان هێز و توانای خۆی بۆ بەرژەوەندی باڵای نەتەوەیی بخاتە گەڕ و بە هەڵوێستی خۆیەدا سەبارەت بە هێزەکوردییەکانی پارچەکانی تری کوردستان و دوشمنانی کورددا ، بچێتەوە.
٥ – نواندی هەرچەشنە وتار و توندوتیژی لە میدا و تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا دژی یەکگرتوویی کوردە و دەچێتە خانەی خزمەت بە دوشمنانی کورد وبە زاندنی هێڵی سوورە.
کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنی وسیاسی شاری سنە
٦ی جۆزەردانی ١٣٩٤
یەک بۆچوون
ئابونەکان: چالاكانی سیاسی و مەدەنی سەبارەت بە رووداوەكانی ئەم دواییانە راگەیەندراوێكیان بڵاو كردەوە