شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

دزینی هەزاران ئاژەڵی گوندنشینەكانی ناوچەی ماكۆ هیچ كەس لێی بەرپرسیار نیە

وێڕای ئەوەیكە بە هەزاران سەر مەڕ و ماڵاتی 9 ئاوایی سەر بە ناوچەی “بورالان”ی شاری ماكۆ، تا ئێستا لە لایەن كاربەدەستان و دام و دەزگا پەیوەندیدارەكانی كۆماری ئیسلامیەوە هیچ بایەخێكی پێ نەدراوە.

بە پێی راپۆرتی ماف نیوز، مەڕ و ماڵاتی 9 ئاوایی سەر بە بەخشی بورالان لە شاری ماكۆ لە ماوەی چەند مانگی رابردوو، چەندین جار بێ سەروشوێن بوون و دزراون و وێڕای بەدواداچوونی بەردەوامی دانیشتووانی ناوچەكە بۆ پاسگا و ناوەندە قەزاییەكانی ناوچەكە، تا ئێستا هیچ وەڵامێكیان پێ نەدراوەتەوە كە بە قەناعەتیان بگەیەنێت و پێیان راگەیاندوون كە ئەم بابەتە هیچ پەیوەندییەكی بە ئێمەوە نیە.

ناوی ئەو ئاواییانە كە مەڕ و ماڵاتەكانیان براوە بریتیە لە : “میلان، قووش، بەری، پەرەنجلو و وەلی كەندی”.

ئیهمال كردن و كەمتەرخەمی بەرامبەر بە خواستیی خەڵكی ئاواییەكان لە لایەن ناوندە دەوڵەتییەكان و بەتایبەت لە لایەن هێزە ئینتزامییەكانەوە لە حاڵێكدایەن كە بە پێی هەواڵەكان هێزە ئینتزامییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران هەمو رۆژێ سەرقاڵی كۆكردنەوەی كەلوپەلەكانی پەیوەندیدار بە ماهوارەی هاوڵاتییان لە ئەو ئاواییانەدان و وێڕای هاتوچۆی زۆر بۆ نێو ئەو ئاواییانە تا ئێستا نەیانتوانیوە بەرامبەر بەم دیاردەیەكی وەكوو دزینی كەلوپەلی هاوڵاتییان دژكردەوەیەك بنوێنن كە وەكوو سەرچاوەی داهاتی دانیشتووانی ئەو ئاواییانە دەناسرێت و سەبارەت بەو بابەتە زۆر كەمتەرخەمن و خۆیان لەوبارەوە بە بەرپرسیار نازانن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.