بڕیاری کۆیی له پڕۆسه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گه‌لی کورد بزر و گومه ، و ته‌نیا تاکه که‌س بڕیاری نیهایی ده‌دات .
هه‌ر بۆیه شه‌ره خوێناویه‌کانی حیزبه‌کان له دژی یه‌کتر ، ده‌ردی بێده‌رمانی هه‌ژارانی کوردستانه . تازه تروسکه و هیوایه‌ک له پشت ڕه‌نج و مهینهتهکانهوه ، وه‌ک مانگ خوی نیشان داوه ، که ناکۆکیه‌کان و دیوار ی حیزبی خه‌ریکن ، ڕووناکایهکان ده‌کوژێنه‌وه و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک له به‌ره‌نگاری و خه‌بات نا هیومید ده‌که‌ن .ئه‌زمونی شه‌ڕی ناوخۆ له تاڵ ، تاڵ تر و له ڕه‌ش ڕه‌ش تره .
ئه‌وه‌ی تا ئیستا و سه‌ده‌ی 21 زه‌ره‌رمه‌ند بووه هه‌ر هه‌ژاران و خه‌ڵکی ئاسایی کوردستان بووه . و لای ماسمێدیای جیهانی ئیعتبار و ستاتوسی کورد به‌ره‌و ئاستێکی نزم شۆڕ بوه‌ته‌وه .
بیگومان هه‌ر لایه‌ن و حیزبێک ، ئاگری شه‌ڕی ناوخۆ خۆش بکات به خێرایی و له کورت ماوه، به قازانجی سپای پاسدارانی ئێران ، میتی تورکیا ، موخابراتی سوریا و ئیسلامی تۆخی سیاسییه .ئه‌م ڕۆژانه له ماسمێدیاکان ، به شێوه‌یکی نه گونجاو و گشتی ، بانگه‌واز بۆ ئه‌م ڕووداوه‌ی نێوان پیێ کا کا و حیزبی دیموکرات کراوه ، که دوور له زه‌رفیه‌تی خۆی گه‌وره کراوه‌ته‌وه و جاڕیان بۆ داوه . ئایا ده‌دری هاوبه‌ش، چاره‌نووسی هاوبه‌ش ، دوژمنی هاوبه‌ش که‌من ، که هیشتا نه‌زانین له ماسمێدیاکان به چه‌شنێکی مرۆڤدۆستانه و ڕئالیست که‌ڵک وه‌ر گرین ؟؟
زۆر پیویسته که حیزبه‌کان خاوه‌ن هه‌ڵویستی مێژوویی چاک سه‌باره‌ت به کێشه‌ی سه‌دان ساڵه‌ی کورد بن ، و ئاگا بن له که‌مه‌ند و داوی داگیرکاران نه‌که‌ون . داگیرکاران به هه‌موو هێزیانه‌وه تێده‌کۆشن که، به‌رنامه و گه‌ڵاڵه‌ی پیس و دوژمنانه‌ی خۆیان به حیزبه‌کانی کوردستان ” دیکته” بکه‌ن . نمونه‌ی فره دواکه‌وتوانه و تاڵ و تفت ،له بواری دیکته‌ی داگیرکاران له بواره جیاوازه‌کاندا هه‌یه . هیشتا برینه‌کان سارێژ نه کراون ونامه‌وێت برینه‌کان بکولێنمههوه .
داگیرکاران له دیارده‌ی دیکته وله هه‌نگاوی یه‌که‌مدا حیزبه‌کان و پاشان ڕاسته‌وخۆ گه‌لی کوردیان پێ شکاندووه .
ئایا نوخبه و ڕێبه‌رانی گه‌لی کورد له‌و ئاسته‌دا، نین که گیر و گرفته‌کانی خۆیان به دوور له ده‌خاله‌تی دوژمن و به شێوه‌یه‌کی ” حه‌کیمانه” چاره‌سه‌ر که‌ن ؟ بۆ چی زه‌رفیه‌ت و ئامادگی بۆ ناکۆکی و له یه‌ک ترازان ، له ته‌بایی و هاوپه‌یمانی و ڕێک که‌وتن ، تۆخ تر و گه‌لیک زیاتره ؟خه‌باتی گه‌لی کورد به سه‌ر یه‌ک ڕووبار خوێنی گه‌شی لاو و مرۆڤی کورد تێپه‌ڕیوه و ئیتر به‌سه و خۆتان شه‌رمه‌زاری مێژوو مه‌که‌ن !
جۆزه‌ردانی 1394