چوار شه‌ممه‌ 6 كانونی یه‌كه‌م 2023

كۆبوونەوەی نێوان حدكا و پەكەكە كۆتاییهات

كۆبوونەوەی شاندی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران “حدكا” و پارتی كرێكارانی كوردستان”پەكەكە” لە شاری هەولێر، بە سەرپەرشتی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆتاییهات.

كەریم سەنجاریی، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرپەرشتی كۆبوونەوەكەی كرد. بەپێی زانیارییەكانی رووداو حەسەن شەرەفی، جێگری سكرتێری حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و محەممەد نەزیف قادری، ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دیموكرات بەشداریی كۆبوونەوەكەیان كردووە. هەروەها دەمهات عەگید، ئەندامی كۆمیتەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كۆماجڤاكێن كوردستان KCK  و محەممەدەمین پێنجوێنی كەسایەتی نزیك لە PKK و ئەندامی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد KNK لە كۆبوونەوەكەدا بەشداربوونە.

لەمبارەوە هیچ زانیارییەكی ورد سەبارەت بە ناوەرۆكی كۆبوونەوەكە بڵاەو نەركایەوە و تەنیا كەریم سەنجاریی بە راگەیاندنەكانی وت: كۆبوونەوەكە هیوابەخش بووە و بە هێمنیەوە لایەنەكان قسە و باسەكانی خۆیان كردووە و هیوادارین لە كۆبوونەوەكانی داهاتوو كە دیار نیە لە كوێ و كەی دەبەسترێت، بە ئاكامێكی باشتر و گونجاوتر بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەكان بگەین.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.