شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

عەبدوڵڵا حەسەن زادە: هیوای رێككەوتنی نێوان پەكەكەو حیزبی دیموكرات نییە

عەبدوڵای حەسەنزادە كەسایەتی ناسراوی رۆژهەڵاتی كوردستان ئاماژە بەوە دەكات كە سەرەڕای هەوڵی ناوبژیوانی یەكێتی‌و پارتی، هیوای رێككەوتنی نێوان پەكەكەو حیزبی دیموكرات نییە، دەڵێت “لەگەڵ ئەوەنیم هێزەكانی رۆژهەڵات لە دژی پەكەكە یەكبگرن”.

عەبدوڵای حەسەنزادە لە چاوپێكەوتنێكی تایبەت بەئاوێنەدا رایگەیاند: هێزە سیاسیەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بەرنامەی دەستپێكردنەوەی خەباتی چەكدارانەیان نییە.

ئەو وتی “گوێم لەوەبو باس لەوە دكرا هێزەكانی كوردی رۆژهەڵات دەبێت هەڵوێستیان بكەن بەیەك لەباری سیاسی‌و عەسكەرییەوە بەرامبەر بە پەكەكە، وتم 20 ساڵە لە دژی كۆماری ئیسلامی نەگەیشتوینەتە ئەو جێیەی بە قسە هاودەنگ بین، یاڕەبی قەت رونەدات كە ئێمە لەدژی هێزێكی كوردی بە هەر ئەندازە كە لێشی ناڕازی بین، بەچەك هاودهنگ بین”.

وتیشی “ئەوە كۆمەك بەچارەسەری گرفتەكە ناكات، بەڵكو كارەساتی گەورەتری لێدەكەوێتەوە، كە شتێكی وا رودەدات دەبێت هەوڵبدەین ئاگرەكە بكوژێنینەوە، چونكە لەئاكامدا دەبێتە شەڕی كوردی باكورو كوردی رۆژهەڵاتی كوردستان”.

حەسەنزادە جەختی لەوەشكردەوە كە”یەكێك لەهونەرەكانی پەكەكە ئەوەیە كە زۆر ئەهلی خۆ گونجاندنە، لەگەڵ هەموان دەتوانێت مامەڵە بكات، پەكەكە پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئێران هەر باش بون، زۆر كەم گرژی تێكەوتوە، ئێستاش هەر باشە”.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.