شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

3 ئەندامی سپای پاسداران كوژران و 10 ئەندامی دیكەش دەستگیر كران

لە ماوەی رۆژانی رابردوودا 3 ئەندامی سپای پاسداران لە ناوچە سنوورییەكانی ورمێ و شنۆ كوژران و لەو پەیوەندەدا 10 كەس لە ئەندامانی سپای پاسداران، لە لایەن حیفازەتی ئیتلاعاتی سپایەوە دەستگیر كران.

بە پێی وتەی سەرچاوەكانی هەواڵ، لە ماوەی رۆژانی رابردوو 3 ئەندامی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی لە شەڕ و پێكدادانێكی چەكدارانە كوژراون و 10 كەس لە ئەندامانی دیكەی سپا لە لایەن حیفازەتی ئیتلاعاتی “سپای شوهەدا” لە شاری ورمێ و شنۆ بە تۆمەتی “سیخوڕیی و پەیوەندیی لەگەڵ حیزە كوردستانیەكان” دەستگیر كراون.

هەندێكی دیكە لە سەرچاوەكان: تۆمەتی ئەو 10 ئەندامە دەستگیركراوەی سپا “دزینی چەك لە ئەنبارەكانی چەك و چۆڵ و باجگیری” لە ناوچەی زێوەی مەرگەوەڕی ورمێ راگەیاندووە.
لەو پەیوەندەدا كادرێكی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بەرپرسیاریەتی كوژرانی ئەو 3 كەسە سپاییەی لە وتووێژ لەگەڵ كاناڵی رووداو گرتە ئەستۆ، بەڵام لە هەمان كاتدا فەرماندەی هێزەكانی حیزبی دیموكرات كە لە سەر سنوورەكان جێگیر كراون، لە لێدوانێكدا بۆ هەمان سەرچاوە، بێ ئاگایی خۆی لەو بابەتە دەربڕی.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.