شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

پێشمەرگە دێرینەكانی كۆمەڵە راگەیەندراوێكیان سەبارەت بە شەڕی ناوخۆیی بڵاو كردەوە

ژمارەیەك لە پێشمەرگە دێریینەكانی “كۆمەڵە” راگەیەندراوێكیان سەبارەت بە شەڕی رۆژی رابردووی نێوان “حدكا و پەكەكە” بڵاو كردووەتەوە.

پێشمەرگە دێرینەكانی كۆمەڵە هەر جۆرە شەڕ و پێكدادانێكی ناوخۆیی لە لایەن هەر هێز و لایەنێكی سیاسی و لە ژێر هەر بڕ و بیانوو و پاساوێكدا بە توندی مەحكوم كردووە.

لە بەشی كۆتایی راگەیەندراوەكە، داوا كراوە كە هیچ حیزب و لایەنێك بە لایەنگرییەوە باسی شەڕەكە نەكات و تایبەتی تر باسی “كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران” كراوە كە بە سیاسەتەكانی خۆی كە هەڵوێست گرتن بەرامبەر بە پارتی كرێكارانی كوردستان و لایەنگریی لە حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانە، بچێتەوە، تا دوژمنانی كورد و بەتایبەت دەوڵەتی توركیە و دام و دەزگا ئەمنیەتیی و ئیتلاعاتییەكانی پێ دڵخۆش نەبن.

دەقی راگەیەندراوەكە بەمچەشنەیە:

ئاگاداری بــۆ رای گشتی
كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان!
بەرێز لایەن و حیزبە كوردستانیەكان!

گرژی و ئالۆزییەكانی ئەم دوایانەی پ.ك.ك و حدكا سەرەنجام رۆژی ٢٤ی مانگی مەی بوو بە هۆی تیكهەلچوونی چەكدارانە لە نێوان ئەم دوو لایەنە كوردستانیە. ئەمە لە حالێكدایە كە چەندین ساڵە هەموو لایە كوردستانیە‌كان پابەند بوونی خۆیان بە تەحریمی شەڕی ناوخۆ راگەیاندووە و هەموو بەڵێنیان دابوو كە لە سەر ئەم بەڵینەی خۆیان راستگۆ و پێداگر بـن. پابەند بوون و وەفاداربوونی لایەنەكان و لە وانە پ.ك.ك و حدكا بەم بەڵێنە نیشانەی راستگۆیی و ئەمەگناسی ئەوانە بە ئامانجە باڵاكانی نەتەوەی كورد و بە پێچە‌وانەشەوە دەست بردن بۆ چەك و سازكردنی شەڕی ناخۆ و تـێوە گلان لەم شەرە، نیشانەی لادان لە ئامانجە باڵاكانی نەتەوەیی گەلی كوردستانە و هەركەس كە دەستی بۆ ببا یان درێژەی پـێـبـدا یان ئاگرەكەی خۆش بكات، بێجگە لە لادان لە ئامانجە باڵاكانی گەلی كورد و بوون بە دەسكایە و دەڵخۆشكەر یان كلك و گوێی داگیركەران هیچ شاكارێكیان نەكردووە و ئە‌م مەسەلەیەش هیچ تەحلیل و لێكدانەوەیەكی‌تر هەڵناگرێ.
شەڕی ناوخۆ بە هەر بیانوویەك و لە ژێر هەر پاساوێك دا خەسارێكی گەورە و مەحكووم و شووم و بەدنێو و ریسوا و نەفرەت لێكراو و قێزەونە، ئەویش بە تایبەت لە بار و دۆخی هەستیاری ئێستادا.
ئە‌وەی لێرەدا ئێمە مەبەستمانە روون كردنەوە‌ی ئەم هەڵویستە ئاشكرا و نەگۆرەی ئێمە نیە، بەلكوو ئەوەی ئێمە‌ی نیگەران كردووە ئەوەیە كە ئەگەری ئەوە هەیە، كەس یان كەسانێكی گوماناوی بە، بە‌كار هێنانی ناو و ناوبانگی كۆمەلە لە رۆژهەڵات خۆ لەم شەڕە هەڵقورتـێـنـن و بەمەش بە شێوەیەكی تەواو گوماناوی و لە ژێر ناوی كۆمەڵەدا هەوڵی خۆشكردنی ئاگری شەڕی ناوخۆ بدەن. ئێمە بەم شێوەیە و لە رێگەی مێدیاكانەوە، ئاگاداری هەموو لایەنەكان و خەلكی دڵسۆز و تێكۆشەری كوردستان دەكەینەوە كە هەڵویست و كردەوەیەكی قێزەونی ئاوا (چوونە پاڵ لایەنێك و خۆشكردنی ئاگری شەرەكە) هەرگیزاوهەرگیز پەیوەندی بە سووننەت و بیر و باوەری كۆمەلە لە رۆژهەڵاتی كوردستانەوە نیە.
لای هەموومان ئاشكرایە كە هەڵگرتنی بەیداغی خۆشكردنی ئاگری شەڕی ناوخۆیی خزمەتكاری‌یە بۆ داگیركەرانی كوردستان، بە تایبەت پیستریـن داگیركەر واتە میت و توولە مارەكانی ئاتاتورك.
ئێمە وێرای وشیاركردنەوەی هاورێ و لایەنگرانی كۆمەلە‌ی شۆرشگێری زەحمەتكێشانی كوردستان و دڵسۆزانی بزووتنەوەی سەربەخۆیی خوازی گەلی كوردستان لە رۆژهەڵات، داوایان لێ دەكەین كە خۆ لە‌م هەڵوێست و پیلانە ریسوایە بەدوور بگرن و هەروەها مۆهەندسی ئەم سیاسەتە چەوتەش ئاگاداردەكەینەوە كە دوورتر بڕوانێ و پێ لەسەر ئەم خەتە سوورە دانەنێ، چوونكە بە دڵنیاییەوە پەشیمان دەبێتەوە.
ئیمزا: كۆمەڵێك ئەندام و كادر و پێشمەرگە‌ی دێرینی كۆمەڵە.

24.05.2015

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.