چاودێری مافی مرۆڤی سوریە رایگەیاند: چەكدارانی داعش لانیكەم 217 كەس لە دانیشتوانی شاری دێرینی “پالمیرا” لە سوریە گوللەباران كرد.
بەوتەی ئەو رێكخراوەیە، 68كەس لە كوژراوەكان خەڵكی ئاسایی لەوانە 14 مندالو 12 ژن بوونو 150 كەس لە قوربانییەكانیش سەربازانی ئەرتشی سوریە یان ملیشیاكانی لایەنگری “بەشار ئەسەد” بوون.
میدیا فەرمییەكانی سوریەش باس لە كوشتاری لانیكەم 400 كەس لە خەڵكی پالمیراو گوندەكانی دەوروبەری دەكەن كە لەماوەی 9 رۆژدا لەلایەن چەكدارانی داعشەوە كوژراون.