شه‌ممه‌ 14 كانونی یه‌كه‌م 2024

2 كۆڵبەری دیكەی كورد بە تەقەی هێزەكانی ئێران گیانیان لەدەستدا

هێزە نیزامیەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران جێگیر لە ناوچەی سنووری شارەكانی چاڵدڕان كاسبكارانی ئەو سنوورەیان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاكامدا 2 كۆڵبەر گیانیان لەدەستدا.

بە پێی راپۆرتی ماف نیوز دوێنێ یەكشەممە 3ی مانگی جۆزەردانی 1394ی هەتاویی، هێزە نیزامییەكانی حكومەتی ئێران لە نزیك ئاواییەكانی سنووری چاڵدڕان و ماكۆ، دەستیان دایە تەقە كردن لە كاسبكارانی كورد ە لە ئاكامدا 2 كەس لە كۆڵبەران بە ناوەكانی “ئۆمید قەند كانلو” و “حەبیب دەلایی میلان” گیانیان لەدەستدا.

هێزەكانی هەنگی سەرسنوور تەرمی ئەو 2 قوربانییەیان لەگەڵ خۆیان بردووە و هەتا ئێستا تەرمەكانیان نەدراوەتەوە بە بنەماڵەكانیان.

هەروەها لە ئاكامی تەقەی هێزەكانی هەنگی مەرزی 20 سەر لە ئاژەَە بارهەڵگرەكانی كاسبكارانی كورد لە سەر سنوورەكان كوژراون.

شایانی باسە، لە ماوەی 2 مانگی رابردوو لانیكەم 12 كۆڵبەری كورد كە تەنیا بە مەبەستی دابینكردنی بژیوی ژیانی خۆیان و بنەماڵەكانیان روویان لە كاسبی كردن لە سەر سنوورەكان كردبوو، لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە تەقەی راستەوخۆ گیانیان لەدەستداوە

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.