سێ شه‌ممه‌ 10 كانونی یه‌كه‌م 2024

ناو و وێنەی قوربانیی شەڕەكەی ئەمڕۆی كێلەشین ئاشكرا بوو

لە شەڕەكەی ئەمڕۆی نێوان گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان PKK و پێشمەرگەكانی حیزبی دیموكراتی كوردستان-ئێران HDKAI، پێشمەرگەیەی دیموكرات گیانی لەدەستداو پێشمەرگەیەكی دیكەش بە سەختی برینداربوو.

بە پێی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، دوای چەند رۆژێك گەمارۆدانی هێزێكی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە ناوچەی كێلەشینی سنووری باشوور، باكوور و رۆژهەڵاتی كوردستان، رۆژی یەكشەممە 24ی ئایاری 2015، گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان PKK هێرشیان كردە سەریان، بەهۆی دروستبوونی شەڕێكی چەند خولەكیش پێشمەرگەیەكی دیموكرات گیانی لەدەستدا و یەكێكی دیكەش برینداربوو. بەپێی زانیارییەكان گەریلاكانی پەكەكەش برینداریان هەیە.  ئێوارەی ئەمڕۆش گەمارۆكە لەلایەن پێشمەرگەكانی حیزبی دیموكرات شكێندرا.

شایانی باسە، شەڕ و ئاڵۆزییەكانی ئەمڕۆی نێوان هێزەكانی پارێزتی كرێكارانی كوردستان و حیزبی دیموكراتی كوردستان راگەیاندن و میدیاكانی بەخۆیەوە سەرقاڵ كرد و لەوبارەیەوە حیزب و لایەنە جیاجیاكانی كوردستان بە ئیدانە كردنی هەرچەشنە تێكهەڵچوونێك لە نێوان هەر حیزب و لایەنێكی سیاسی كوردستان، هەر دوو لایەنی شەڕەكەیان بانگهێشتی ئارامی و هێمنی و پاراستنی دۆخی هەستیاری ئێستای كوردستان كرد.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.