كاربەدەستێكی ڕێكخراوی بێهزیستیی دەڵێ تەمەنی گیرۆدەبوون بە مادەهۆشەبەركان لە ئێران گەیشتۆتە 11ساڵو ڕێژەی ژنانی گیرۆدەی مادەهۆشبەرەكانیش دوو هێندەی پێشوو زیادی كردوە.
“مورتەزا مووسەوی” بەڕێوەبەری گشتیی پارێزگای فارس ڕۆژی شەممە 2ی جۆزەردان ڕایگەیاند، كە ئامارەكان لە بابەت ڕێژەی تووشبووان بە مادەی هۆشبەر جێی نیگەرانین.
بەپێی قسەكانی ئەم كاربەدەستەی ڕێكخراوی بێهزیستی ئولگووی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر لە ئێران لە مادە سوننەتییەكانی وەك تریاك تێپەڕیوەو بەرەو هۆشبەرە پیشەییو ڕەوان گەردانەكان لە حاڵی گۆڕان دایە.
مووسەوی لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا وتی: شێوازەكانی ڕووبەڕوو بوونەوە لە بەرامبەر زیانەكانی گیرۆدەبوون بە مادەهۆشبەرەكان چی دیكە وڵامدەر نین. ئەوە لە حاڵێك دایە كە “عەلی موئەیدی” سەرۆكی پۆلیسی بەربەرەكانی لەگەڵ ماددە هۆشبەرەكانی ئێران پێی وایە دەبێ سزای بازرگانانو توشبووانی مادە هۆشبەرەكان لەوەی ئێستا قورستر بكرێ.
بەپێی ئامارە ڕەسمییەكان هەرنەبێ 1%ی 13 میلیۆن قوتابیی لە ئێران گیرۆدەی مادە سڕكەرەكان بوون. بەڵام ئەم سەدی یەكە تەنیا قوتابییانی بە تەواوی گیرۆدەی مادەهۆشەبەركانن و ئەم قوتابییانە ناگرێ كە بۆ كەیف خۆشی مادەی هۆشبەر بەكار دێنن.
ئاماری گشتیی تووشبووان بە مادەی هۆشبەر لە ئێران، بە شێوەی ڕەسمی میلیۆن و نیوێك ڕاگەیەندراوە، بەڵام بەڕای كارناسانی سەربەخۆ ژمارەی ڕاستەقینەی موعتادانی ئەم وڵاتە زۆر لەم ئامارە زیاترە.
هەروەها ئامارەكان باس لەوە دەكەن كە 10%ی گیرۆدەبووانی مادەهۆشبەرەكانی ئێران لە ژنان پێك هاتوون. ئەم ڕێژەیە ساڵی 85ی هەتاویی، 5%ی بووە و لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ئەم ئامارە دوو هێندەی ئێستا زیادی كردووە.
یەک بۆچوون
ئابونەکان: تەمەنی گیرۆدەبوون بە مادەهۆشبەرەكان لە ئێران بۆ 11 ساڵ دابەزییوەKurdPress | KurdPress