سێ شه‌ممه‌ 10 كانونی یه‌كه‌م 2024

كەجەكە: حیزبی دیموكرات نیازێكی خراپیان هەبوو لە ‌ناوچەكانی گەریلا

كۆما جڤاكێن كوردستان KCK لە یەكەم هەڵوێستیدا لەسەر شەڕەكەی كێلەشین جەختیكردەوە كە PKK نایەوێت لەنێوان ئەوان و پێشمەرگەكانی حیزبی دیموكراتی كوردستان شەڕ دروست ببێت.

میدیاكانی نزیك لە پارتی كرێكارانی كوردستان PKK لێدوانی دەمهات عەگید ئەندامی كۆمیتەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كۆماجڤاكێن كوردستان كەجەكەیان گواستووەتەوە كە دەڵێت: “ئێمە نامانەوێت لەنێوان ئێمە و پێشمەرگەكانی حیزبی دیموكراتی كوردستان كێشە و شەڕ دروست ببێت”.

ئەو ئەندامەی كۆمیتەی پەیوەندییەكانی KCK هەروەها گوتوویەتی ‌هێزەكانی حیزبی دیموكرات پێشتر پێیانگوتوون كە دەیانەوێت ئەو سنوورە بۆ تێپەڕبوون بۆ رۆژهەڵاتی كوردستان بەكاربهێنن، ئەمانیش پێیانگوتوون لەوەدا هیچ كێشەیەك نییە و ، هەركات بیانەوێت دەتوانن ئەم سنوورانە بەكاربهێنن.

بە وتەی دەمهات عەگید، “حیزبی دیموكرات نیازێكی خراپیان هەبوو لە ‌ناوچەكانی گەریلا”.

ئەوەشی وتووە كە “پێشمەرگەكانی دیموكرات لەناوچەكەدا پارە و گومرگیان لە خەڵك و كاسبكارانی ناوچەكە دەستاند، PKKش لە ڕێی چەند كەس و لایەنەوە هۆشیاریان كردوونەتە‌وە كە دەستبەرداری ئەو كارەیان بن”.

لە بەیانی ئەمڕۆوە لە ناوچەی كێلەشینی سنووری نێوان باشوور و باكوور و رۆژهەڵاتی كوردستان شەڕ لە نێوان گەریلاكانی PKK و پێشمەرگەكانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران دەستیپێكردووە و لە ئاكامیدا دوو پێشمەرگەی دیموكرات كوژراون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

4 بۆچوونەکان

  1. بەلام ئەگەر سەد لە سەدیش هەموئەودەلیلانەی کە پ ک ک لە وتارەکەیدا باسی دەکات لەراستیەوە نزیکبئت بە چ هەقو ویژدانئک تا رادەی کوشتن بەرامبەر پ م ی هیزیکی تری کوردی ئاوا هەنگاو هەلدینیت مەگەر پ ک ک بیهەویت دەسخوشی لە ڕژیمی کونەپەرست وەرگریت

    • ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل “هه‌په‌گه‌”، ده‌رباره‌ی ئاڵۆزی نێوان گه‌ریلاكانیان و پێشمه‌رگه‌كانی حزبی دیموكراتی كوردستان – ئێران راگه‌یه‌ندراوێكی‌ بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند كه‌ بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ و چارسه‌ركردنی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ بۆ هه‌موو جۆره‌ لێپرسینه‌وه‌ و گفتوگۆیه‌ك ئاماده‌ین.

      ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌ ده‌رباره‌ی رووداوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی‌ كێله‌شین رایگه‌یاند كه‌ “گروپێك له‌ پێشمه‌رگه‌ی حزبی دیموكراتی كوردستان – ئێران كه‌ له‌ 15 بۆ 20 كه‌س پێكده‌هاتن، هاتنه‌ هه‌رێمی خنێره‌ و رایانگه‌یاند كه‌ ده‌خوازن بچنه‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، بۆچوونیان هاوكاریان كرا، به‌ڵام پاشان ئه‌م گروپه‌ سنوره‌كه‌یان ده‌رباز نه‌كرد له‌ نزیك گه‌ریلاوه‌ خاڵیان داناوه‌، دوێنێش له‌ كاته‌كانی 5 ی ئێواره‌، 7 بۆ 8 ئۆتۆمبێلی هێزه‌كانی حزبی دیموكراتی كوردستان كه‌ له‌ دیاناوه‌ ده‌هاتن له‌ هه‌رێمی به‌ربزن خاڵێكیان دروست كرد”.

      له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ “بۆ تێگه‌یشتن له‌ ئامانجی حزبی دیموكراتی كوردستان شاندێكمان نارده‌ لایان و له‌ به‌ربزن له‌گه‌ل هێزێكی 60 تاوه‌كو 70 پێشمه‌رگه‌ چاوپێكه‌وتن ئه‌نجامدرا. پاشان هێزه‌كانمان چوونه‌ خنێره‌ و بینیان تیمێك له‌ پێشمه‌رگه‌كان له‌ پشته‌وه‌ خواستویانه‌ به‌دزییه‌وه‌ نزیكی هه‌ڤاڵانمان ببنه‌وه‌ و چه‌كیان بكه‌ن”.
      هه‌په‌گه‌ ده‌ڵێت: “له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش هه‌ڤاڵانمان وشیاریان كردونه‌ته‌وه‌ و پێیان وتوون نزیك نه‌بنه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وان گوێیان به‌و وشیاریه‌ نه‌داوه‌. ئه‌و هێزه‌ی ئێمه‌ش بۆ ئامانجی وشیاری فیشه‌كیان ته‌قاندوه‌. له‌وی شه‌ڕێكی ٣-٤ ده‌قه‌یی ڕوویداوه‌”.

      راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ “به‌ڕێوه‌به‌رانمان له‌و هه‌رێمه‌ یه‌كسه‌ر خۆیان له‌ مه‌سه‌له‌كه‌ گه‌یاند و شه‌ڕه‌كه‌ راوه‌ستا و له‌گه‌ڵ فه‌رمانداری تیمه‌كه‌ دیداریان ئه‌نجام دا. له‌ ئاكامدا پێشمه‌رگه‌یه‌كی بریندار بۆ تیماركردن گوازرایه‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئێمه‌، پێشمه‌رگه‌كانی تر كشانه‌وه‌. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه‌ به‌ڕێی دیالۆگ و به‌ شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه‌ چاره‌سه‌ر ببێ درێژه‌ به‌ به‌ دیداره‌كان ده‌درێت”.

      هه‌په‌گه‌ جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هیچ نیازێكی هێرش و شه‌ڕیان نییه‌ و رایگه‌یاند كه‌ “ده‌بێ گه‌له‌كه‌مان و ڕای گشتی باش بزانێ ئێمه‌ لایه‌نگری شه‌ڕ و هێرش نین، تیمه‌كانی ئه‌وێمان كاتێ بینمان ده‌یانه‌وێ چه‌كمان بكه‌ن، ناچاربووین وشیاریان بكه‌ینه‌وه‌. ئێمه‌ له‌ كه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌ڕ و شه‌هید بوونی پێشه‌رگه‌یه‌ك دڵگرانین و ڕاستی ڕوداوه‌كه‌ به‌وشێوه‌یه‌وه‌ نه‌ك پێشتر پلانڕێژكراو بێ”.

      دووپاتیشیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ “هه‌ندێ ده‌زگای ڕاگه‌یاندن ده‌یانه‌وێ ئێمه‌ وه‌ك هێرشبه‌ر نیشان بده‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ راست نییه‌ و ئه‌وه‌ش به‌ نیازێكی باش ناكرێ”.

      له‌ كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ناوه‌ندی‌ چاپه‌مه‌نی‌ و راگه‌یاندنی‌ هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل ده‌ڵێت: “بۆ ڕوون كردنه‌وه‌ی و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ ئێمه‌ بۆ هه‌موو جۆره‌ لێپرسینه‌وه‌ و گفتوگۆیه‌ك ئاماده‌ین. بانگ له‌ ته‌واوی گه‌له‌كه‌مان و دیموكراتییه‌كانیش ده‌كه‌ین له‌ دژی هه‌ڵوێستی نانه‌ته‌وه‌یی بن”.

  2. تەرەقە سور ئەم ئاگرەی ڕۆشن کرد و ئێستاش بۆ خۆی سواری پاس دەبێت، چۆن پێشتر سواری دەبابە بوو.

    http://postimg.org/image/6ti92kzzr/

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.