دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران راگەیێندراوی فەرمی خۆی سەبارەت بە شەڕەکەی کێلەشین لەنێوان پێشمەرگەکانی ئەو حیزبەو هێزێکی گەریلاکانی PKK بڵاوکردەوە، لەو راگەیێندراوەدا جەختکراوەتەوە، کە لایەنی PKK هێرشیانکردووەتە سەریان و دەستپێشخەری شەڕ بوون. هەروەها ئەو هەڵوێستەی PKK بە دژی خەباتی سیاسی کورد لەقەڵەم دەدات.
لە بەیانی ئەمڕۆوە لە ناوچەی کێلەشینی سنووری نێوان باشوور و باکوور و رۆژهەڵاتی کوردستان شەڕ لە نێوان گەریلاکانی PKK و پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەستیپێکردووە و لە ئاکامیدا دوو پێشمەرگەی دیموکرات کوژراون.
لە راگەیێندراوەکەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران‌دا هاتووە “دوای چەند رۆژ هەوڵ و چالاکیی چەندین لایەنە بۆ دانیشتن و دیالۆگ لەگەڵ سەرکردایەتیی PKK بۆ ئەوەی تووشی رووداوی ناخۆش و دڵتەزێن نەبین و گرفت و کێشەیەک کە لەنێواندا هەبوو بە لێکتێگەیشتن و دیالۆگ چارەسەری بکەین، PKK فەرمانی بە هێزەکانی کرد کە هێرش بکەنە سەر پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و بەداخەوە بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە هێزەکانی PKK تەقەیان لە پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کرد و شەڕی نەخوازراو لەگەڵ هێزێکی کوردیی بەسەردا سەپاندووین”.
هەر لەو راگەیێندراوەدا هاتووە “بەپێی هەندێک زانیاریی، هێزەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکە مۆڵ دراون و ئەگەری زۆری تێکەڵبوونی هێزەکانیان لەگەڵ هێزەکانی PKKدا هەیە”.
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران راشیگەیاندووە “ئەوپەڕی بەداخبوونی خۆمان بۆ ئەو کردەوە دزێوەی PKK رادەگەیێنین کە دەچێتە خانەی خیانەت بە خەباتی کوردەوەو ئەوەش رادەگەیێنین نە دەستپێکەری شەڕ بووین و نە خوازیاری درێژە کێشانی ئەو ناخۆشی و شەڕەین و داواکارین کە هەم رێبەرایەتیی PKK پەنا بباتە بەر مەنتق و لۆژیکی سیاسی و نەتەوەیی و دەست لەو رێگا هەڵەیەی گرتوویەتیەبەر، هەڵگرێ”.
دەقی راگەیێندراوەکە:
خەڵکی مافخوازی کوردستان!
رێکخراو و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان!
کۆڕ و کۆمەڵە نێونەتەوەیییەکان!
دوای چەند رۆژ هەوڵ و چالاکیی چەندین لایەنە بۆ دانیشتن و دیالۆگ لەگەڵ سەرکردایەتیی pkk بۆ ئەوەی تووشی رووداوی ناخۆش و دڵتەزێن نەبین و گرفت و کێشەیەک کەلە نێواندا هەبوو بە لێکتێگەیشتن و دیالۆگ چارەسەری بکەین، pkk فەرمانی بە هێزەکانی کرد کە هێرش بکەنە سەر پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و بەداخەوە بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە ٣/٣/١٣٩٣ی هەتاوی بەرانبەر بە ٢٤/٥/٢٠١٥ی زایینی هێزەکانی pkk تەقەیان لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کرد و شەڕی نەخوازراو لەگەڵ هێزێکی کوردیی بەسەردا سەپاندووین. بەپێی هێندێک زانیاری، هێزەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکە مۆڵ دراون و ئەگەری زۆری تێکەڵبوونی هێزەکانیان لەگەڵ هێزەکانی pkkدا هەیە.
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان!
ئەو شەڕە نەخوازراوە دەکرا بە رێگای سیاسی و لۆژیکییەوە خۆی لێ لا بدەین و دەستە و یەخە لەگەڵ هێزێک نەبین کە ئەرکی ئەو رزگاریی بەشێکی دیکەی کوردستانە و ئێمە کە بەدژی کۆماری ئیسلامی خەبات دەکەین، ئەوان نەکەونە ئەو نێوە و رووداوەکان بە ئاڕاستەیەکدا نەچن کە ئەوان ببنە سپەر و قەڵغان بۆ هێزی پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
ئێمە وەک حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ئەوپەڕی بەداخبوونی خۆمان بۆ ئەو کردەوە دزێوەی pkk رادەگەیەنین کە دەچێتە خانەی خیانەت بە خەباتی کوردەوەو ئەوەش رادەگەیەنین نە دەسپێکەری شەڕ بووین و نە خوازیاری درێژەی کێشانی ئەو ناخۆشی و شەڕەین و داواکارین کە هەم رێبەرایەتیی pkk پەنا بباتە بەر مەنتق و لۆژیکی سیاسی و نەتەوەیی و دەست لەو رێگا هەڵەیە گرتوویەتی بەر، هەڵگرێ.
خەڵکی تێکۆشەری کوردستان لە هەموو بەشەکانی کوردستان!
رێکخراو و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان!
داواتان لێدەکەین کە بە هەر رێگایەک بۆتان دەکرێ وێڕای مەحکومکردنی ئەو شەڕفرۆشییەی PKK ، هەوڵ بۆ گۆڕینی هەڵوێستی ناکوردانەی رێبەرایەتیی PKK بدەن و هەموومان چەکی خەبات و شۆڕشمان روو لە دوژمنانی گەل بکەین نەک روو لە یەک.
هەر جۆرە زانیارییەکی دیکە لە پێوەندی بە ئاکامی شەڕ و تێکهەڵچوونەکە و ئاکامی هەوڵە سیاسی و پێوەندییەکان بۆ کۆتاییهێنان بەو شەڕە، ڕای گشتیی لێ ئاگاداردەکەینەوە. بەڵام وێڕای هەموو هەوڵ و تێکۆشانێکی نەتەوەیی و سیاسی و ئاشتیخوازانەمان، هەموو لایەک دڵنیادەکەینەوە کە تەسلیمی گوشار و هەڕەشە و خۆسەپێن نابین.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
دەفتەری سیاسی
٣ی جۆزەردانی ١٣٩٤ی هەتاوی
٢٤ی مەی ٢٠١٥ی زایینی
ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل “هه‌په‌گه”، ده‌رباره‌ی ئاڵۆزی نێوان گه‌ریلاكانیان و پێشمه‌رگه‌كانی حزبی دیموكراتی كوردستان – ئێران راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه بۆ ڕوونكردنه‌وه و چارسه‌ركردنی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بۆ هه‌موو جۆره لێپرسینه‌وه و گفتوگۆیه‌ك ئاماده‌ین.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی رووداوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی كێله‌شین رایگه‌یاند كه “گروپێك له پێشمه‌رگه‌ی حزبی دیموكراتی كوردستان – ئێران كه له 15 بۆ 20 كه‌س پێكده‌هاتن، هاتنه هه‌رێمی خنێره و رایانگه‌یاند كه ده‌خوازن بچنه ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، بۆچوونیان هاوكاریان كرا، به‌ڵام پاشان ئه‌م گروپه سنوره‌كه‌یان ده‌رباز نه‌كرد له نزیك گه‌ریلاوه خاڵیان داناوه، دوێنێش له كاته‌كانی 5 ی ئێواره، 7 بۆ 8 ئۆتۆمبێلی هێزه‌كانی حزبی دیموكراتی كوردستان كه له دیاناوه ده‌هاتن له هه‌رێمی به‌ربزن خاڵێكیان دروست كرد”.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه “بۆ تێگه‌یشتن له ئامانجی حزبی دیموكراتی كوردستان شاندێكمان نارده لایان و له به‌ربزن له‌گه‌ل هێزێكی 60 تاوه‌كو 70 پێشمه‌رگه چاوپێكه‌وتن ئه‌نجامدرا. پاشان هێزه‌كانمان چوونه خنێره و بینیان تیمێك له پێشمه‌رگه‌كان له پشته‌وه خواستویانه به‌دزییه‌وه نزیكی هه‌ڤاڵانمان ببنه‌وه و چه‌كیان بكه‌ن”.
هه‌په‌گه ده‌ڵێت: “له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش هه‌ڤاڵانمان وشیاریان كردونه‌ته‌وه و پێیان وتوون نزیك نه‌بنه‌وه، به‌ڵام ئه‌وان گوێیان به‌و وشیاریه نه‌داوه. ئه‌و هێزه‌ی ئێمه‌ش بۆ ئامانجی وشیاری فیشه‌كیان ته‌قاندوه. له‌وی شه‌ڕێكی ٣-٤ ده‌قه‌یی ڕوویداوه”.
راشیگه‌یاندووه كه “به‌ڕێوه‌به‌رانمان له‌و هه‌رێمه یه‌كسه‌ر خۆیان له مه‌سه‌له‌كه گه‌یاند و شه‌ڕه‌كه راوه‌ستا و له‌گه‌ڵ فه‌رمانداری تیمه‌كه دیداریان ئه‌نجام دا. له ئاكامدا پێشمه‌رگه‌یه‌كی بریندار بۆ تیماركردن گوازرایه‌وه نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئێمه، پێشمه‌رگه‌كانی تر كشانه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه به‌ڕێی دیالۆگ و به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه چاره‌سه‌ر ببێ درێژه به به دیداره‌كان ده‌درێت”.
هه‌په‌گه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه هیچ نیازێكی هێرش و شه‌ڕیان نییه و رایگه‌یاند كه “ده‌بێ گه‌له‌كه‌مان و ڕای گشتی باش بزانێ ئێمه لایه‌نگری شه‌ڕ و هێرش نین، تیمه‌كانی ئه‌وێمان كاتێ بینمان ده‌یانه‌وێ چه‌كمان بكه‌ن، ناچاربووین وشیاریان بكه‌ینه‌وه. ئێمه له كه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌ڕ و شه‌هید بوونی پێشهرگهیهك دڵگرانین و ڕاستی ڕوداوه‌كه بهوشێوهیهوه نه‌ك پێشتر پلانڕێژكراو بێ”.
دووپاتیشیكردووه‌ته‌وه كه “هه‌ندێ ده‌زگای ڕاگه‌یاندن ده‌یانه‌وێ ئێمه وه‌ك هێرشبه‌ر نیشان بده‌ن، به‌ڵام ئه‌وه راست نییه و ئه‌وه‌ش به نیازێكی باش ناكرێ”.
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل ده‌ڵێت: “بۆ ڕوون كردنه‌وه‌ی و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ئێمه بۆ هه‌موو جۆره لێپرسینه‌وه و گفتوگۆیه‌ك ئاماده‌ین. بانگ له ته‌واوی گه‌له‌كه‌مان و دیموكراتییه‌كانیش ده‌كه‌ین له دژی هه‌ڵوێستی نانه‌ته‌وه‌یی بن”.
تەرەقە سور ئەم ئاگرەی ڕۆشن کرد و ئێستاش بۆ خۆی سواری پاس دەبێت، چۆن پێشتر سواری دەبابە بوو.
http://postimg.org/image/6ti92kzzr/