گروپی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش رایدەگەیەنێت بە هاوكاری هێزەكانی لایەنگری خۆی لە حكومەتی پاكستان دەتوانێت چەكی ئەتۆمی بەدەستبێنێت یان دروستی بكات.
بەپێی راپۆرتی رۆژنامەی “پاكستان” چاپی كەراچی، ئەو لێدوانەی داعش لەسەر بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی لە پاكستان میدیاكانی ئەو وڵاتەی توشی سەرسوڕمان كردوە.
داعش لە گۆڤارە فەرمییەكەی خۆیدا بەناوی “دابیق” باس لەوەدەكات لەساڵی داهاتوودا لەرێگەی مافیا كە لەگەڵ بەرپرسانی گەندەڵی پاكستان پەیوەندییان هەیە، چەكی ئەتۆمی لەو وڵاتە دەكڕێت یان هەوڵ بۆ دروستكردنی دەدات.
داعش دەڵێت: تەنانەت ئەگەر لە وەرگرتنی چەكی ئەتۆمی سەركەوتوو نەبن، دەتوانن بە كڕینی چەندین هەزار تۆن مادەی تەقینەوەو ئۆرانیۆم هەوڵ بۆ دروستكردنی چەكی ئەتۆمی بدەن.