رووداوەکانی مهاباد لە وتووێژی گۆڤاری “لێڤین ” لە گەڵ ئیبراهیم عەلیزادە دەبیر ئەوەلی کۆمەڵه
پرسیار: له رۆژانی رابرۆدا له‌شاری مه‌هاباد رووداوێك روویدا كه تێیدا كچێك به‌ناوی فه‌ریناز خوسره‌وانی گیانی له‌ده‌ستدا. له‌ئاكامدا خه‌ڵك رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ئه‌و كرده‌وه جه‌نایه‌تكارانه‌یه ناره‌زایه‌تیه‌كی به‌رێنی لێ كه‌وته‌وه. ئه‌م رووداوه سیاسی نه‌بوو، بۆچی ره‌نگدانه‌وه‌ی سیاسی په‌یدا كرد‌و حه‌ره‌كه‌یه‌كی سیاسی لێ كه‌وته‌وه؟
وه‌ڵام: سیاسی بوونه‌وه‌ی رووداوه‌كه‌ی مه‌هاباد دوو هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌یه. یه‌كیان ئه‌وه‌ی كه حكوومه‌تی كوماری ئیسلامی هه‌موو كاناڵێكی ئاسایی بو شوێن گرتنی داخوازیه‌كان و بۆ ده‌ربرینی ناره‌زایه‌تی، به‌ستووه. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر كیشه‌یه‌كی شه‌خسیت له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستێكی حكوومه‌تی هه‌بێت یان ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌دارێكی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات تێ بكه‌وی، ناتۆانیت دڵنیا بیت كه له‌و كێشه دیاریكراوه‌دا مافت ناخۆرێت.
رێگات ده‌كه‌وێته زیندان، یان لانیكه‌مه‌كه‌ی سه‌رئێشه‌یه‌كی ئیداری زۆرت بۆ ده‌نێنه‌وه. خۆ ئه‌گه‌ر یه‌ك هه‌نگاو له‌و كیشه شه‌خسییه ئه‌ولاتر بچێت و ببێ به ناره‌زایه‌تی ده‌ربرینێكی تا راده‌ێك ده‌سته‌جه‌معی، ئیتر ئه‌وجار راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ رژیم به‌ره‌وروو ده‌بێه‌وه. كرێكاران له شۆینێك كۆده‌بنه‌وه، داوای حه‌قده‌ستی دواخراویان ده‌كه‌ن، هێزی ئینتزامی ده‌چێت و بڵاوه‌یان پێ ده‌كات، كه‌سانێكیش ده‌گرن و ده‌یانخه‌نه زیندان و پێیان ده‌ڵێن هاندراون. ژنێك كه‌تۆسقاڵێك قژی سه‌ری ده‌ركه‌وێت، ده‌كه‌وێته به‌ر ئیهانه‌ت و سووكایه‌تی پێ كردن و له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت به‌ره‌و روو ده‌بێته‌وه‌و پێیان ده‌ڵێن حكوومه‌تی ئیسلامیتان بردووته ژێر پرسیار، له‌لایه‌ن رادیوكانی بیگانه و دژه شۆرشه‌وه هان دراون. ئه‌وه ته‌بیعه‌تی دیكتاتوریه‌تی ئه‌و رژیمه‌یه كه هه‌رچه‌شنه مافخوازیه‌كی ته‌نانه‌ت بچۆك و سه‌ره‌تاییش، سیاسی ده‌كاته‌وه.
هۆكاری دووهه‌م ئه‌وه‌یه، جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك له‌و وڵاته و له‌وانه له كوردستانیش، له‌و رژیمه بیزارن. خه‌ڵكی كرێكار و هه‌ژار و كه‌مداهات، ژیانێكی كۆڵه‌مه‌رگییان هه‌یه، ژنان له‌و هه‌مووه سووكایه‌تی پێ كردن و بێمافكردنه‌ی كه به پێی یاسای ره‌سمی وڵات به‌سه‌ریان دا سه‌پاوه وه‌زاڵه هاتوون، لاوان ئاسۆی ژیانی دوارۆژیان لێڵ و تاریكه، به سه‌دان هه‌زار لاوی خۆینده‌وار كه زانكو یان دواناوندیان ته‌واو كردووه‌و هه‌زار هیواو ئاوات له دڵیان دایه، بێكارن. له وه‌ها بارودۆخێكدا هه‌ر ساته‌وه‌ختێك ئیمكانی هه‌یه پزیسكه‌یه‌ك ئاورێكی گه‌وره‌ی لێ بكه‌وێته‌وه. چونكه رێگای چالاكی به حیزبی سیاسی نه‌یاری رژیمیش نادرێت، سه‌رهه‌ڵدانی عه‌فه‌وی و بێ پلان و به‌رنامه، رێگای بۆ خۆش ده‌بێت.
پرسیار: ئه‌و فاكته‌رانه‌ی كه ئێوه باسی ده‌كه‌ن له رووداوه‌كه‌ی مه‌هاباددا چۆن خۆی نیشاندا؟
وه‌ڵام: رووداوێك كه بوو به هۆی جینایه‌تی كۆژرانی فه‌ریناز خوسره‌وانی رۆژی دووشه‌ممه ١٤ی مانگی گوڵان روویدا. هه‌واڵی ئه‌و رووداوه زۆر زوو له ناو خه‌ڵكدا بڵاو بووه‌وه. له‌هه‌موو شۆینێك باس له‌وه ده‌كرا كه یه‌كێك له ده‌ستوپێوه‌نده‌كانی ئیتلاعاتی رژیم تێوه‌ی گلاوه. خۆپیشاندانی خه‌ڵك بۆ ناره‌زایه‌تی ده‌ربرین له رۆژی ١٧ی گوڵان، واته سێ رۆژ دواتر ده‌ستیپێكرد. له‌ماوه‌ی ئه‌م سێ رۆژه‌دا خه‌ڵكی مه‌هاباد، مۆڵه‌تیان به رژیمدا كه به شیوه‌یه‌كی شه‌فاف و به‌بێ پیلانگێری چۆنیه‌تی رووداوه‌كه روون بكاته‌وه‌و تاوانباره‌كه بناسینێ و رێگای به سزاگه‌یاندنی بگرێته‌به‌ر. به‌ڵام به‌رپرسانی رژیم له مه‌هاباد له جیاتی وه‌ڵام دانه‌وه به‌م داخۆازییه‌ی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد، گوێیی خۆیان لێ خه‌واندو لایان وابوو ئه‌مه‌ش وه‌كوو رووداوی دیكه‌ی له‌م چه‌شنه به تێپه‌ربوونی كات له بیر بیروڕای گشتی ده‌چێته‌وه. دوای ئه‌وه‌یكه خه‌ڵك دڵنیا بوون كه رژیم به دڵخوازی خۆی به‌رانبه‌ر به‌م جینایه‌ته كاردانه‌وه‌یه‌كی نابێت، ئه‌وجار بوو كه رژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپیشاندانه‌كه‌یشان هێمنانه بوو. هێزه‌كانی رژیم له چه‌ند لاوه په‌لاماریان برده سه‌ر خۆپیشانده‌ران. شتێكی جێگه‌ی سه‌رنج ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو ژماره‌یه‌ك له لاوان بچن و هوتێله‌كه بسووتێنین، به‌ڵام رژیم ئه‌و لایه‌ی بۆ چۆل كردبوون و ته‌نانه‌ت به‌جۆرێك له جۆره‌كان جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ره‌ی به‌ره‌و ئه‌و شۆینه پاڵ پێوه‌ده‌نا. تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی رژیم به‌ده‌ستی به‌تاڵ، به‌ڵام به‌ئێراده و به وره‌ی به‌رزه‌وه بوو. به ده‌یان كه‌سیان بریندار كرد. ئه‌و جار هه‌ر وه‌كوو باسم كرد، رووداوه‌كه بوو به رووداوێكی سیاسی، بوو به به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك و رژیم.
پرسیار: بۆچی رژیم هوتیل تارای نه‌پاراست، له‌حالیكدا كه ئێوه باستان كرد، به‌هۆی توڕه‌یی جه‌ماوه‌ره‌وه ئه‌م مه‌ترسییه‌ی به‌سه‌ره‌وه بوو؟
وه‌ڵام: به‌بڕوای من له به‌ر دوو هۆكار پێشی به سوتاندنی هوتێل تارا نه‌گرت. یه‌كه‌م، وای پێشبینی ده‌كرد كه به ئاورتێپه‌ردانی هوتێل تارا به‌دوو ئامانجی خۆی بگات. یه‌كه‌م: پێی وابوو له‌لایه‌كه‌وه تووڕه‌یی خه‌ڵك داده‌مڕكێته‌وه و خه‌ڵك نفره‌تی خۆیان به‌سه‌ر هوتێل و خاوه‌ن هوتێله‌كه‌دا ده‌ڕژێنن و ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌یان به‌تال ده‌كه‌ن و كێشه‌كه له گوڕ‌و تین ده‌كه‌وێت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌مجۆره به‌شی موحافیزه‌كاری خه‌ڵكی شار و به تایبه‌ت چینی مامناوه‌ندی شاری مه‌هاباد، ده‌كه‌ونه موخاله‌فه‌ت له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران و یه‌كگرتوویه‌كی جه‌ماوه‌ری شكل ناگرێت. دووهه‌م، ئه‌گه‌ریش رووداوه‌كه كونترول نه‌كراو ناره‌زایه‌تی ده‌ربرین دڕێژه‌ی په‌یدا كرد، ئه‌وا رژیم پاساوی به‌هێزتر بۆ سه‌ركوتكردن و تووندوتیژی نه‌واندن به‌ده‌ست دینێت.
پرسیار: هه‌ڵویستی ئێوه به‌رانبه‌ر به‌م رووداوه له‌سه‌ره‌تاوه تا ئێستا چۆن بوو؟
وه‌ڵام: با پێشتر ئه‌وه بڵێم كه له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامدا، ئه‌وه یه‌كه‌م جار نییه كه ژنێك به‌هه‌ر هۆكارێك، ده‌كه‌وێته بارودۆخێكه‌وه كه ناچار بێت به‌مجۆره كایه به گیانی خۆی بكات، جا مه‌به‌ستی خۆكوشتن بۆبێت یان ده‌رباز بوون، كه من لام وایه ده‌رباز بوون بووه. له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی رژیمی ئیسلامی‌دا ژن ئوتوماتێك تاوانباره، مه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌كه‌ی بسه‌لمێنرێت. ژن سه‌رچاوه‌ی گوناهه، هۆكاری گوناه و خه‌تایه، هه‌ر بۆیه هه‌ر رووداوێكی له‌و چه‌شنه رووبدات، له كلتۆری ئه‌و رژیمه‌دا قامكی ئیتهام به‌ره‌و لای ژن راده‌كێشرێت. هه‌ر بۆیه هه‌ر رووداوێكی له‌و چه‌شنه روو بدات بۆ ئێمه كه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و رژیمه‌مان ته‌جرۆبه كردوه، فه‌رز ئه‌وه‌یه كه ئه‌و ژنه خراوه‌ته بارودۆخێكی ناڵه‌باره‌وه و زۆڵمی لێ كراوه. داخوازی خه‌ڵكی مه‌هابادیش هه‌ر له رۆژی ١٤ی گوڵانه‌وه تا رۆژی ١٧ی گوڵان كه خۆپیشاندان ده‌ستی پێی كرد زۆر عادڵانه و شه‌فاف بوو. خه‌ڵكی مه‌هاباد داوای ناساندن و دادگایی كردن و سزادانی به‌ڕێوه‌به‌رانی جینایه‌ته‌كه‌یان هێنایه گۆڕێ. به‌رپرسانی رژیم له مه‌هاباد به‌رانبه‌ر به‌و داوا ره‌وایه خه‌مسارد بوون و پشتگوێ‌یان خست. ته‌نانه‌ت وه‌كوو پیشه‌یانه كه‌وتبوونه پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ نێوزڕاندنی كیژی قوربانی “فه‌رینازی خوسره‌وانی”. ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی رژیم خه‌ڵكی زۆرتر تووره‌تر كرد.
ئێمه حه‌ره‌كه‌تی عه‌فه‌وی كه له رووی تووره‌یی و بێزاری خه‌ڵك به‌و هۆكارانه‌ی كه باس كران ده‌رك ده‌كه‌ین، زۆربه‌ی كاتیش كه عادلانه و ره‌وایه پشتیوانی لێ ده‌كه‌ین، به‌ڵام خۆمان هانده‌ری نابین. ئه‌وه‌ی كه خۆمان به دانسته و به‌پێی ستراتێژی خۆمان هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ین، كاری وشیارانه، به‌پێی پلانی ئوسولییه. ئه‌م ستراتێژییه به‌كه‌مترین خه‌ساره‌ت ئامانجه‌كه‌مان به‌دی دێنێت. حه‌ره‌كه‌تیك كه له‌هه‌مان كاتدا كه وره‌ی جه‌ماوه‌ر به‌رز ده‌كاته‌وه، هه‌نگاو به‌هه‌نگاو له ده‌ستكه‌وت و سه‌ركه‌وتنی چكۆله‌وه به‌ره‌و ده‌ستكه‌وت و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌تریان ده‌بات. یارمه‌تی ده‌دات كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له‌و حه‌ره‌كه‌تدا رێكخراوتر بێنه ده‌ر و ئاستی وشیارییان بچێته سه‌ره‌وه‌و هه‌نگاو به‌هه‌نگاو بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجه‌كه‌یان خه‌بات بكه‌ن و به‌رده‌وام بن. گل و گوفی ئانی كه دوای ماوه‌یه‌كی كورت بنیشێته‌وه‌و به‌رده‌وام نه‌بێت، دڵخوازی ئێمه نییه.
پرسیار: ئێوه به شیوه‌یه‌كی دیاریكراو له جه‌ریانی رووداوه‌كانی مه‌هاباددا چیتان كرد؟
وه‌ڵام: ئێمه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بووین كه بارودۆخه‌كه به ئاراسته‌یه‌ك بڕوات كه سه‌ركوت كردن بۆ رژیم دژوارتر بكاته‌وه‌و به‌كه‌مترین زیانه‌وه ئه‌و قۆناغه تێپه‌ڕ بكه‌ین . مانگرتنی گشتی و به‌رده‌وام ده‌توانێ و ده‌توانێ رژیم ناچار به پاشه‌كشه بكات.
پرسیار: پاشه‌كشه له چی؟
وه‌ڵام: ئێمه داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان‌مان له سێ خالدا كۆكرده‌وه: یه‌كه‌م: ئاسایی كردنه‌وه‌ی كه‌ش و هه‌وای كوردستان و كۆتایی هێنان به میلیتاریزه‌كردنی شاره‌كان كه رژیم به‌بیانووی رووداوه‌كه‌ی مهاباد په‌ره‌ی پێدا. دووهه‌م: ئازادكردنی بێ شه‌رت و مه‌رجی هه‌موو گیراوه‌كانی ئه‌و رووداوانه. سێهه‌م: شۆین گرتنی شه‌فاف و ئاشكرای رووداوه‌كه‌ی هوتێل تارا و ناساندنی تاوانبارانی و سزادانیان له هه‌ر پله‌وپایه‌یه‌كدا بن.
پرسیار:بۆچی حیزبه سیاسیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان نه‌یانتوانی بارودوخه‌كه بقوزنه‌وه و به ئاراسته‌یه‌كیدا به‌رن كه ئێوه باسی ده‌كه‌ن. بۆچی نه‌یانتوانی به پلانه‌وه ده‌وری تێدا بنوێنن؟
وه‌ڵام: ناكۆكی و جیاوازی نێوان حیزبه سیاسیه‌كانی لای ئێمه پێشینه‌یه‌كی دوورودرێژی هه‌یه. بۆچوونێك هه‌یه كه به تایبه‌تی ره‌وتی ناسیۆنالیزمی كورد په‌ره‌ی پێی ده‌دات، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئه‌و واقیعه‌ته به ره‌سمی ناناسێ كه كۆمه‌ڵگای كوردستانیش وه‌كوو هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌كی دیكه، كۆمه‌ڵگایه‌كی چینایه‌تییه، مه‌یل و بۆچوونی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی جیاوازی تێدایه، ئه‌و جیاوازییه به شێوه‌یه‌كی سروشتی حیزب و لایه‌نی سیاسی به ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندی جیاوازی لێ ده‌كه‌وێته‌وه. به‌بێ له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌و واقیعه‌ته، به‌رده‌وام داوای یه‌كبوون و یه‌كڕیزی ده‌كات كه واقیع بینانه نییه‌و ته‌وه‌هومه. حیزبه سیاسیه‌كان له جیاتی ئه‌وه‌ی وشیاری به خه‌ڵك بده‌ن كه له‌و ته‌وه‌هوه‌مه رزگاریان بێت، هه‌ستی وه‌حده‌ت ته‌ڵه‌بی له ناو خه‌ڵك له‌دژی یه‌كتر به كار دێنن و كایه‌ی پێ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان به‌رانبه‌ر به هه‌ستی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك به دڵسوز نیشان بده‌ن.
ئێمه بۆچونمان ئه‌وه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك له كه‌م ژانه‌سه‌رترین رێگاوه، به خه‌ساره‌تی كه‌متره‌وه داخۆازییه گشتیه‌كانی خۆیان به‌رانبه‌ر به ده‌وله‌تی مه‌ركه‌زی به‌ده‌ست بینن، باشتر وایه له هه‌موو ئه‌و كێشانه‌دا كه به‌ره‌وڕووی رژیم ده‌بێته‌وه، یه‌كپارچه ده‌ركه‌ون، رێگا نه‌ده‌ن كه رژیم له كه‌لێنی نێوان حیزبه سیاسییه‌كا بۆ مه‌به‌ستی خۆی كه‌ڵك وه‌ربگرێت. كه وایه كاتیك كه مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌ندی به به‌رژه‌وه‌ندی باڵای خه‌ڵك به‌رانبه‌ر به ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زیه‌وه هه‌یه، پێویسته هه‌وڵ بدرێت كه هه‌ڵوێستی هاوبه‌شمان هه‌بێت. ئه‌گه‌ر پێكهێنانی به‌ره یان هه‌ر پێكهاته‌یه‌كی رێكخراوه‌یی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته مومكین نه‌بێت، لانیكه‌م له وه‌ها كاتێكدا هاوكاری نزیك بكرێت.
پرسیار: بۆ ئه‌و حاڵه‌ته دیاریكراوه‌ی مه‌هاباد چیتان كرد؟ چی ده‌كرا؟
وه‌ڵام: ئێمه په‌یوه‌ندیمان به چه‌ند لایه‌نه‌وه گرت و پێمان وتن ئاماده‌ین له‌گه‌ل هه‌موو حیزبه سیاسیه‌كانی كوردستانی ئێران، له پێناوی راگه‌یاندنی مانگرتنی گشتی هاوكاری و هاوهه‌ڵوێست بین. هه‌ڵبه‌ت تا راده‌یه‌ك وه‌ڵامی ئیجابیشمان وه‌رگرته‌وه. هیوادارین هه‌لی له‌بار بۆ پێكهێنانی هاوئاهه‌نگی له‌مباره‌وه زیاتر بڕه‌خسێت. به‌ڵام ده‌مهه‌وێت لێره‌دا ئه‌وه‌ش بڵێم كه به راستی جاری وایش هه‌یه كه هه‌ڵوێست و بۆچونگه‌لێك ده‌بینی كه هه‌ست ئه‌كه‌ی له هه‌موو هاوكاری دوورت ده‌خاته‌وه. بۆنموونه هه‌ر له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ رووداوه‌كه‌ی مه‌هاباددا، لایه‌ن هه‌یه كه شایی لوغان بۆ ئاورتێبه‌ربوونی هوتێله‌كه ده‌كات، لایه‌ن هه‌یه له روانگه‌ی ناموسپه‌ره‌ستیه‌وه ده‌چیته سوراغی كیشه‌كه‌وه، گۆیا ئه‌و هه‌موو جۆش و خرۆشه بۆ ئه‌وه‌یه كه ناموسی كورد له‌كه‌دار بووه، هه‌ڵبه‌ت له بیریشی ده‌باته‌وه له‌وانه‌یه سه‌به‌بكاری ئه‌و رووداوه هه‌ر خۆی كورد بووبێت، گۆیا به هه‌زاران كچ و ژنی شه‌نگالی كه كه‌وتوونه‌ته ده‌ستی داعش ئه‌و هه‌سته‌ی نه‌جۆڵاندبێت، كه لام وایه جه‌ماوه‌ری راپه‌ڕیو له شاری مه‌هاباد به هیچ جۆرێ له جۆره‌كان ئه‌و بۆچون و هه‌ڵویسته‌ی نه‌بووه، ته‌نیا كه‌سانێكی دابراو و نامه‌ربوت نه‌بێت كه ئه‌و جۆره پروپاگه‌نده‌یه ده‌كه‌ن. لایه‌ن هه‌یه كه پێی وایه هه‌ل بۆ وه‌شاندنی زه‌ربه‌ی چه‌كداری رخساوه، كاتی ئه‌وه هاتووه هه‌ڵبوكتێته سه‌ر پاسگایه‌ك و سه‌ربازێكی داماو بكوژن، ئه‌وجۆره‌ی كه له پاسگاكه‌ی نزیك بانه‌دا روویدا. یه‌كخستنی ئه‌و هه‌موو بۆچوونه جیاوازه كارێكی ئاسان نییه، به‌ڵام نابێ بێ ئومید بین. پێویسته هه‌وڵ بده‌ین ئه‌و ته‌فره‌قه‌یه شۆڕ نه‌بێته‌وه بۆ نیو جه‌ماوه‌ری خه‌باتكار.
پرسیار: ئایا پێتان وایه ئه‌گه‌ر ئه‌و حه‌ره‌كه‌یه، یان حه‌ره‌كه‌یه‌كی له‌و چه‌شنه درێژه‌ی هه‌بێ، كوردستانی رۆژهه‌ڵات ده‌توانێ به ئاراسته‌یه‌كی جیاواز له شۆینه‌كانی دیكه‌ی ئێران بڕوات؟
وه‌ڵام: له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا چه‌ند واقعیه‌ت هه‌یه كه پێویسته بیانسه‌لمێنین. یه‌كه‌م، ئه‌وه‌یكه كوردستان كۆمه‌ڵگایه‌كی حیزبیه و خه‌ڵك له ئاستی جه‌ماوه‌ریدا سۆزی خۆیان بۆ ئه‌م حیزب یان ئه‌و حیزب هه‌یه‌و به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بۆیان بكرێت ده‌ریده‌بڕن. ته‌نها جیاوازی كوردستان له‌شوێنه‌كانی دیكه‌ی ئێران ئه‌وه‌یه. له‌وێیشدا ناره‌زایه‌تی هه‌یه، خه‌باتیش هه‌یه، هێشتا پێك نه‌هاتووه. ئه‌و حاڵه‌ته ئه‌و ئیمكانه به خه‌ڵكی كوردستان ده‌دات كه به ئاراسته‌یه‌كی وشیارانه‌تردا بڕوات و تووشی داهاتوویه‌كی نادیار نه‌بێت. دووهه‌م، رژیمی كۆماری ئیسلامی به هیچ شێوه‌یه‌ك ئیستعدادی ئه‌وه‌ی نییه كه مافه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی كورد بسه‌لمینێت و دانیان پێا بنێت. ئه‌و رژیمه هه‌ر چه‌ندیش ئیسلامی بێت، له‌م بابه‌ته‌وه ئه‌وه هه‌ستی ناسیۆنالیزمی ئێرانیه كه جیهت و سیاسه‌تی دیاری ده‌كات و بۆ ناسیۆنالیزمی ئیرانیش كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌كان هێڵی سووره. سێهه‌م، به‌بێ گوڕانی هاوسه‌نگی هێز له تاران، به‌بێ خه‌باتی سه‌راسه‌ری له ئێران، به‌بێ ئه‌زمه‌یه‌كی چاره‌هه‌ڵنه‌گر كه به‌ربین به رژیم بگرێ، چاوه‌ڕوان ناكرێت مافه‌كانی خه‌ڵكی كورد دابین بێت. كه‌وابێت باشترین رێگا ئه‌وه‌یه خه‌ڵك له كوردستانی ئێران، خه‌باتی خۆی له چوارچێوه‌ی خه‌باتی هه‌موو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران‌دا ببینیته‌وه. ستراتیژێك كه خه‌ڵكی كوردی ئێران به‌و ئاراسته‌یه‌دا به‌رێت دڵسوزانه‌و واقیعبینانه‌یه.
به‌هه‌مووی ئه‌وانه‌وه، ئێمه تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی كوردستان و خه‌باته‌كه‌ی ده‌ناسین و به هه‌موو توانامانه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌و خه‌باته به‌ره‌وپێش بچێت و له هه‌ر قۆناغێكیشدا ده‌ستكه‌وتی دیاریكراوی خۆی هه‌بێت.
پرسیار: نزیكایه‌تی و كاری هاوبه‌شتان له‌گه‌ڵ پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان له چ ئاستێكدایه؟ ئایا له ستراتێژی ئیوه‌دا جێگا و شۆینێك بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییانه دیاریكراوه؟
وه‌ڵام: بێ گومان به گه‌لێك هۆكاری بابه‌تی پێویسته كۆمه‌ڵه په‌یوه‌ندیه‌كانی خۆی له‌م بابه‌ته‌شه‌وه به‌رده‌وام پته‌وتر بكات. به درێژایی ساڵانی رابردوویش هه‌ر ئه‌و ئاراسته‌یه‌مان هه‌بووه. له هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه ده‌بینین كه بنكه‌ی ناوه‌ندیمان لیره‌یه‌و په‌یوه‌ندیشمان له‌گه‌ڵ حیزبه سیاسیه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدار ئاساییه. له رابردوودا‌و به تایبه‌ت له كاته هه‌ستیاره‌كاندا یارمه‌تیمان داون و یارمه‌تی دراوین كه مێژووی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه. له هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌هێزه چه‌پ و كۆمۆنیسته‌كانیش په‌یوه‌ندی و هاوكاریمان هه‌یه. له كوردستانی رۆژئاوا سۆزی زۆرمان بۆ ئه‌زمونی كانتۆنه‌كان هه‌یه، پشتیوانی لێ ده‌كه‌ین و هانده‌ری پشتیوانی خه‌ڵكی كوردستانی ئێرانیشین بۆ خه‌بات و ئه‌زموونه‌كه‌یان و له‌گه‌ڵیشیان په‌یوه‌ندیمان هه‌یه. له‌گه‌ڵ پ كا كا په‌یوه‌ندی دۆستانه‌مان هه‌یه. به‌رده‌وام و به تایبه‌ت له‌سه‌ر پرسه هه‌ستیاره‌كان ئاڵوگۆڕی بیروڕا ده‌كه‌ین و ره‌خنه‌گرتن و ره‌خنه‌وه‌رگرتنی مه‌سئولانه له هه‌ر دوولاوه هه‌یه.
له‌جه‌ره‌یانی ئاماده‌كاری بۆ كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌و په‌یوه‌ندییانه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كا چڕوپڕتر بوو و هه‌وڵماندا كه ئه‌و ئه‌زموونه به ئاكام بگات، كه به داخه‌وه تا ئێستا به ئاكام نه‌گه‌یشتووه.
ئه‌م په‌یوه‌ندییانه هه‌مووی له حاڵێكدایه كه ئێمه ده‌زانین هێزی جیاواز و ره‌وتێكی جیاوازین. به‌ڵام ئه‌و جیاوازیه‌مان، خۆی له خۆیدا رێگر نه‌بوون له‌وه‌ی له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌باتی خه‌ڵكی كورد له هه‌ر چوار به‌شه‌كه‌ی كوردستان خه‌مسارد بین و خۆمان به به‌رپرسیار نه‌زانین.