لە كۆبوونەوەكانی سەركردایەتی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێراندا بڕیاردراوە، پاشەكشە بەهێزەكانیان نەكەن و بۆ چارەسەری ئەو كێشەیەش هەم راستەوخۆ و هەم لەرێگەی دۆستانی هاوبەشیانەوە، لەگەڵ پەكەكە كەوتوونەتە دانوستاندن، بەڵام پەكەكە تاوەكو ئێستا سوورە لەسەر داواكەی. بە نامەش چەند حیزبێكی هەر چوارپارچەی كوردستانیان لە رووداوەكە و هەڵوێستی خۆیان ئاگاداركردووەتەوە.
ئەو هەڵوێستەی پەكەكە، كاردانەوەی حیزبەكانی دیكەی رۆژهەڵاتی كوردستانیشی لێكەوتووەتەوە. لایەنەكەی دیكەی دیموكراتەکان، حیزبی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، ئەگەر دۆخەكە درێژەی هەبێ هەڵوێستیان دەبێت. ئەو كارەی پەكەكەش بە دەستتێوەردان لە كاروباری رۆژهەڵاتی كوردستان لەقەڵەمدەدات و پێیوایە ئەو كارە پەیوەندییەكانی نێوان رۆژهەڵات و باكووری كوردستان بەرەو ئاڵۆزی دەبات.
كۆمەڵەی شۆڕشگێریش كە هاوپەیمانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانە، پشتیوانی خۆیان بۆ حیزبی دیموكرات راگەیاندووە و لەوە ناڕازین كە پەكەكە بیەوێ ئاستەنگ بۆ چالاكی حیزبەكانی رۆژهەڵات دروست بكات. جەخت لەوەش دەكەنەوە كە حیزبی دیموكرات مافی خۆیەتی لە هەر شوێنێكی رۆژهەڵاتی كوردستان بنكە دابمەزرێنێت.
كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانیش لە هەوڵی ناوبژیوانیدایە لەنێوان دوو لایەنەكە و پێیان وایە نابێ حیزبی دیموكرات و پەكەكە بە جۆرێك هەڵسوكەوت بكەن، كە نەیارانی كورد لێی سوودمەندبن.
یەک بۆچوون
ئابونەکان: هەڵوێستی حیزبە رۆژهەڵاتییەكان لەسەر بارگرژییەكانی (پەكەكە) و (حیزبی دیموكرات) | KurdPress