سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

12 میلیۆن نەخۆشی دەروونی لە ئێراندا بوونی هەیە

بە وتەی یەكێك لە ئەندامانی كومیسیۆنی بێهداشت و دەرمانی مەجلیسی ئێران، نزیكەی 12 میلیۆن نەخۆشی دەروونی وعەسەبی لە ئێراندا بوونی هەیە.

“ئەحمەد ئاریایی نژاد” ئەندامی كومسیۆنی بێهداشتی مەجلس ئەمڕۆ شەممە 2ی خەرمانان لە وتووێژێك لەگەڵ هەواڵنێریی خانەی میلەت وتی: بەیوەكە لە بری ئەم رێژەیە لە نەخۆشە دەروونیەكان تەنیا 40 هەزار تەخت لە ئێراندا هەیە.

ئاریایی نژاد لە درێژەدا وێڕای دەربڕینی پەژارەی خۆی سەبارەت بە كەمتەرخەمی لایەنە پەیوەندیدارەكان سەبارەت بە نەخۆشە دەروونیەكان لە ئێران وتی: رەوتی روو لە گەشەی نەخۆشی دەروونی لە ئێران و كەمتەرخەمی كاربەدەستان سەبارەت بە دۆخی ئەو كەسانە جێگای نیگەرانیە.

ئەم نوێنەرەی مەجلیسی ئێران كە وتیشی خوێندنەوەیەكی دروست بۆ لێكدانەوەی هۆكارەكانی گیرۆدەبوونی هاوڵاتییان بە گرفتە دەروونیەكان نەهاتووەتە ئاراوە و بەداخەوە لە ئێران بەداخەوە لە ئێران هۆكارەكانی گیرۆدەبوون بەم نەخۆشییانە شیكاری بۆنەكراوە و ئەگەریش لێكدانەوەی بۆ كرابێت بە شێوەی گشتیی بووە.

بە پێی ئاماری هەبوونی 12 میلیۆن نەخۆشی دەروونی لە ئێران، ئێستاكە نزیكەی 15% لە خەڵكی ئێران نەخۆشیی عەسەبی و دەروونییان هەیە و ئەمەش لەحاڵێكدایە كە پێشتر جێگری وەزیری بێهداشت ئامارێكی زۆرتری لەمبارەوە بڵاو كردبووەوە.

“ئیرەج حەریرچی” جێگری گشتیی وەزیری بێهداشت رۆژی 24ی مانگی گوڵان لە دانیشتنێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندوو كە 24 تا 28% لە خەڵكی ئێران بە جۆرێك لە نەخۆشیی دەروونی گیرۆدەن و پێویستیان بە دەستێوەردانی بێهداشتی و دەرمانی هەیە.

هەر لەمبارەوە كۆتاییەكانی ساڵی رابردوو سەرۆكی زانكۆی زانستی پزیشكیی كرمان رایگەیاندبوو كە نەخۆشییە دەروونیەكانی ئێران 8% لە نێوەنجی جیهانیی زۆرترە.

عەلی ئەكبەر حەقدوست بە راگەیاندنی ئەوەیكە 23.4% لە خەڵكی ئێران گیرۆدەی ئەم چەشنە نەخۆشییانەن وتبووی: لەم نێوەدا “ژنان” زۆرترین ئاماری نەخۆشییە دەروونییەكانیان هەیە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.