شه‌ممه‌ 25 تشرینی دووه‌م 2023

تەقەی هێزەكانی ئێران گیانلەدەستدانی 2 كۆڵبەری كوردی دیكەی لێكەوتەوە

لە ماوەی رۆژانی رابردوو بە هۆی تەقەی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی لە كۆڵبەران و كاسبكارانی كورد لە رۆژهەلاتی كوردستان، 2 كۆڵبەری دیكە گیانیان لەدەستداوە.

هەواڵەكان باس لەوە دەكەن، لە ئەنجامی راوەدوونانی كۆڵبەرانی كورد لەلایەن هێزە ئینتزامییەكانی كۆماری ئیسلامی جێگیركراو لە یەكێك لە ناوچە سنوورییەكانی شاری شنۆ، رۆژی سێ‌شەممە رێكەوتی ٢٩ی مانگی گوڵان، كۆڵبەرێكی كورد بە ناوی “قادر شەبڕۆ” بەهۆی بەربوونەوە گیانی لە دەست دا.

قادر شەبڕۆ خەڵكی ناوچەی نەڵۆسی شنۆیە و بە مەبەستی دابینكردنی بژیویی ژیان رووی لە پیشەی پڕ مەترسیی كۆڵبەری كردووە.

لە هەواڵێكی دیكەدا هاتووە، كە شەوی رابردوو كۆڵبەرێك بەناوی “ئەحمەد ڕامیان” تەمەن 26 سال كە ژن و منداڵیشی هەبووە كەوتووەتە بۆسەی هێزەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران و گیانی لەدەستداوە.

ئەو كۆڵبەرە كوردە پاش ئەوەی تەقەی لێكراوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شاری پیرانشار و دواتریش ڕەوانەی شاری ورمێ كراوە و بەهۆی سەختیی برینەكەی لە رێگەی ورمێ گیانی لەدەست داوە.

شایانی باسە، بە هۆی نەبوونی كار و پیشەی گونجاو و پەرەسەندنی بێكاریی لە شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان، زۆرێك لە لاوان روو دەكەنە كاری نایاسایی و پڕمەترسیی كۆڵبەری كردن لە سەر سنوورەكان و بە شێوەی بەردەوام و رۆژانە لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیەوە دەدرێنە بەر دەستڕێژی گوللە و كەمتر رۆژێك هەیە كۆڵبەرانی كورد بەرەوڕووی خەساری گیانی و ماڵیی نەبنەوە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.