شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

پەکەکە گەمارۆی هێزێكی حیزبی دیموكرات دەدات

گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان PKK لەسەر سنوورەكانی نێوان باشوور و رۆژهەڵاتی كوردستان لە ناوچەی كێلەشین، لە دوێنێ پێنجشەممەوە گەمارۆی هێزێكی (حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران)یان داوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی رووداو كەوتوون، ئەو هێزەی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران زیاتر لە 15 رۆژە لە ناوچەی كێلەشین جێگیربوونە و تائێستا چەند جار لەگەڵ گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان تووشی كێشە بوونە. ئەو هێزەی حیزبی دیموكرات بەمەبەستی دانانی بنكەیەك لە ناوچەی كێلەشین جێگیركراون، بەڵام بەپێی زانیارییەكانی رووداو، PKK هەر لەسەرەتاوە داوایكردووە پێشمەرگەكانی حیزبی دیموكرات ناوچەكە چۆڵبكەن و بەبێ رەزامەندی ئەوان لەنێوان سنوورەكان هاتووچۆ نەكەن و مافی دانانی هیچ بنكە و بارەگایەكیان نییە و ناتوانن چالاكی چەكدارییان لەسەر سنوورەكان هەبێت.

لەبەرامبەریشدا، پێشمەرگەكانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران سووربوونە لەسەر دانانی بنكە و بازگەكەیان و بەوهۆیەوە تائێستا سێ جار لەنێوان پێشمەرگەكانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و گەریلاكانی PKK كێشە دروستبووە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی رووداو كەوتوون، ئەمشەو دەفتەری سیاسی و كۆمیتەی ناوەندی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران ، كۆبوونەتەوە بۆ هەڵوێست وەرگرتن بەرامبەر ئەو كردەوەیەی پارتی كرێكارانی كوردستان PKK.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.