پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

ناسر رەزازی وەكوو باشترین هونەرمەندی سوید هەڵبژێردرا

كەناڵی ٢ی ئاسمانیی سوید(P2)، ریزبەندێكی لە هونەرمەندانی نیشتەجێی ئەو وڵاتە بڵاو كردووەتەوە، كە ناوی هونەرمەند “ناسر رەزازی” لە ریزی یەكەمدایە و وەكوو باشترینەكان دیاری كراوە.

هونەرمەندی دووەمی ناو ریزبەندییەكە كەسێكی دیکەی كوردی رۆژهەڵاتیی بەناوی “پێدرام شەهلایی” كە كەمان دەژەنێ و بە “باوكی كەمان” ناسراوە.

بەڕێوەبەرانی كەناڵی دووی سوید، كە رادیۆیەكیشیان بەو ناوە هەیە، بۆ ڕیزگرتن لە كاری چەند ساڵەی هونەریی ڕەزازی كۆنسێرتی تۆماركراوی لە رێكەوتی ٢٦ی مەیدا بڵاو دەكاتەوە.

هەروەها بڕیاریشە ناسر ڕەزازی بانگهێشتی بەرنامەكە بكرێت و خەڵاتی پێ ببخشرێت و هەر ئەو كەناڵە بریاری داوە كۆنسێرتێكیش بۆ پێدڕام شەهلایی ساز بكات.

پدرام شهلایی

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.