شه‌ممه‌ 14 كانونی یه‌كه‌م 2024

دەستگیركراوانی ناڕەزاییەكانی مەهاباد ئەشكەنجە دراون

وێڕای ئازادكردنی ژمارەیەكی كەم لە دەستگیركراوەكانی خۆپیشاندانەكەی رۆژی پێنجشەممە لە شاری مەهاباد، ژمارەیەكی زۆر لەو كەسانە هێشتاكە لە گرتووخانەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتدان و بەرەوڕووی ئەشكەنجە و لێدان بوونەتەوە.

بە پێی راپۆرتی كانوونی لایەنگرانی مافی مرۆڤ لە ئێران، لە رۆژی پێنجشەممە 17ی مانگی گوڵانەوە تا ئێستا نزیكەی 160 كەس لە خەڵی ناڕازیی لە شاریەكانی مەهاباد و سەردەشت و باقی شارەكانی دیكەی كوردستان دەستگیر كراون كە ژمارەیەكی زۆریان هەتا ئێستاش چارەنووسیان نادیارە.

باوكی یەكێك لە دەستگیركراوەكان بە مەبەستی ئاگاداربوون لە دۆخی رۆڵەكەی سەردانی ناوەندە قەزایی و ئەمنیەتیەكانی شاری مەهابادی كردووە و باس لەوە دەكات كە نزیكەی 100 تا 140 كەس لە شارە دەستگیر كراون.

بنەماڵەی یەكێكی دیكە لە دەستگیركراوەكان كە نەیانویستووە ناویان ئاشكرا بكرێ وتوویانە لە كاتی دەستگیركرانی رۆڵەكەیانەوە هەتا ئێستا ئیزنی چاوپێكەوتنیان پێ نەدراوە و هیچ زانیارییەكیان لە دۆخی ناوبراو لەبەردەستدا نیە. ئەمەش لەحاڵێكدایە كە بە پێی راپۆرتی زۆرێك لە بنەماڵەی دەستگیركراوان كە سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهابادیان كردووە، زانیویانە كە بە هۆی كەمی جێگا زیندانیەكانمان راگواستووەتەوە بۆ شارگەلێكی وەكوو ورمێ و … و لەوێش كەوتوونەتە ژێر ئەشكەنجەوە.

لە لایەكی دیكەوە زۆربەی ئەو كەسانەی كە تا ئێستا ئازادكراون، بە توندی كەوتوونەتە ژێر ئەشكەنجە و لێدانی مەئمورانی وەزارەتی ئیتلاعات و بە دانانی بارمتە و دانی بەڵێننامە ئازاد كراون.

shknja

(وێنەی یەكێك لە خۆپیشاندەرە ئازادركاوەكان كە لە ئیدارەی ئیتلاعات ئەشكەنجە دراوە)
جێگای وەبیرهێنانەوەیە، رۆژی دووشەممە 14ی مانگی گوڵان كچێكی لاوی خەڵكی شاری مەهاباد بە ناوی “فەریناو خوسرەوانی” كە كارمەندی هوتێل “تارا” بوو بە پێی ئەو هەواڵانەی بڵاو كراونەتەوە بە مەبەستی پاراستنی كەرامەتی خۆی و بۆ پێشگرتن لە ئەوەیكە كارمەندێكی دەوڵەتیی دەستدرێژیی بكاتە سەری لە قاتی چواری ئەو هۆتێلەوە خۆی خستە خوارەوە.

پاش ئەو رووداوە و بە هۆی بانگەوازی ژمارەیەك لە چالاكانی مەدەنی و لاوانی مەهاباد، رۆژی پێنجشەممە 17ی مانگی گولان ژمارەیەك لە خەڵكی شاری مەهاباد بە مەبەستی ناڕەزایی بە وەڵام نەدانەوەی كاربەدەستدانی پەیوەندیداری لەو پەیوەندەدا، لە بەردەم هۆتێل تارا كۆبوونەوە و بە هۆی دەستێوەردانی هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی، ئەو خۆپیشاندانە بە توندوتیژیدا كێشرا و نزیكەی 30 كەس بریندار بوون كە دۆخێ چەند كەسێكیان هەتا ئێستاش نالەبارە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.