دوو شه‌ممه‌ 11 كانونی یه‌كه‌م 2023

چەكدارێكی كۆماری ئیسلامی لە سەر سنوورەكانی كوردستان كوژرا

تەرمی ئۆستوار یەكەم “سادق یوسفی” كە بە پێی راگەیەندراوەكانی كۆماری ئیسلامی سەرلەبەیانی دوێنێ چوارشەممە 30 مانگی گوڵان بە دەستی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە پاسگای سنووری ئاوایی “ئەنجیران” لە شاری مەریوان كوژرابوو، دوانیوەڕۆی هەمان رۆژ ئەسپەردە كرا.

بە پێی راپۆرتی ماف نیوز، رێوڕەسمی مەرگی ئەو چەكدارەی كۆماری ئیسلامی، بە ئامادەبوونی پێشنوێژی مەریوان و كاربەدستانی نیزامیی و ئینتزامیی بەڕێوەچوو.

تەرمی ئەو سۆستوار یەكەمە كە ناوی “حاج سادق یوسفی” و خەڵكی شاری قوروە سەر بە پارێزگای سنە بووە، بڕیار بوو ئەمڕۆ لەو شارەدا ئەسپەردە بكرێ.

تا ئێستا وردەكاریی زۆرتر لەمبارەوە لە لایەن سەرچاوە حكومەتییەكانەوە بڵاو نەكراوەتەوە.

هەروەها هیچ حیزبێكی كوردستانیش بەرپرسیاریەتی كوژرانی ئەو چەكدارەی كۆماری ئیسلامی نەگرتووەتە ئەستۆ.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.