دوو شه‌ممه‌ 25 تشرینی دووه‌م 2024

لە ماوەی دوو رۆژدا 21 كەس لە ئێران ئێعدام كران

لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو 21 كەس لە شارە جیاجیاكانی ئێران لە لایەن دام و دەزگا قەزایی و ئەمنیەتیەكانی كۆماری ئیسلامیەوە بە تۆمەتگەلێكی جیاواز لەسێدارە دراون.

بە پێی راپۆرتی سەرچاوەكانی مافی مرۆڤ، ئەمڕۆ چوارشەممە 30 مانگی گوڵان 8 كەس بە تاوانی ئەنجامدانی قەتڵ لە زیندانی رەجایی شاری كەرەج لە سێدارە دراون.

هەر ئەمڕۆ لە شارەكانی میناب و قوچان 2 كەس بە تاوانی قاچاخی مادەهۆشبەرەكان و ئەنجامدانی قەتڵ لە پێش چاوی خەڵك لەسێدارە دران و هاوڵاتییەكی بەلووچیش بە تاوانی قاچخی مادەهۆشەبەركان لە زیندانی ئەراك لەسێدارە درا.

هەورەها سەرلەبەیانی دوێنێ سێشەممە 29ی مانگی گوڵان 5 كەس لە زیندانی عادڵ ئابادی شیراز بە تاوانی ئەنجامدانی قەتڵ لەسێدارە دران كە تەمەنی یەكێك لە ئێعدام كراوەكان 18 ساڵ راگەیەندراوە.

لە هەمان رۆژدا كەسێكی دیكە لە شاری شیراز و لە پێش چاوی خەڵك تاوانی دەستدرێژیی سێكسی لەسێدارە درا و 4 كەسیش بە تاوانی قاچاخی مادەهۆشبەرەكان لە زیندانەكانی دلیجان و خومەینی سەر بە پارێزگای ئەراك ئێعدام كران.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، لە ماوەی 2 مانگی رابردوو بە ئاستێكی زۆر رێژەی ئێعدامی هاوڵاتییان لە زیندانیە جیاجیاكانی ئێران پەرەی سەندووە و بە پێی ئامارە كۆكراوەكانی “زاگرۆس پۆست”، لانیكەم 150 كەس لەم ماوەیەدا لە ئێران ئێعدام كراون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.