هه‌ینی 27 كانونی یه‌كه‌م 2024

نوێترین وێنەكانی سروشتی زنجیرە چیاكانی “چلچەمە” ببینن

ئەم وێنانە تایبەتە بەم رۆژانەی دوایی لە زنجیرە چیاكانی “چلچەمە” كە هێشتاكە بەرزاییەكانی بەفری پێوە دیارە و سروشتیشی سەوز گەشاوەیە.

چل چەمە ناوی كێوێكە بە بەرزایی 3 هەزار و 137 میتر لە ئاستی ئاوە ئازادەكان كە لە پارێزگای سنە دایە. ئەم كێوە لە 53 كیلۆمیتری باشووری رۆژهەڵاتی سەقز، باكوروی رۆژئاوای دیواندەرە و باكووری رۆژهەڵاتی مەریوان هەڵكەوتووە.

زنجیرە كێوەكانی چلچەمە بریتیە لە نزیكەی 200 لووتكە لەوانە: “شانشین لە چلچەمە، داڵاش، دوبرار، كێوی سوڵتان ئەخزەرتوو، كێوی باینچوو، كێوی ئەفراسیاو، كێوەكانی میران، كێوی مزگت و میرزا، باشوورتی و كێوی كەڵە كوژ  و چەندین لووتكەی دیكە”. خودی لووتكەی چلچەمە یا شانشین چەندین یاڵی جیاجیای هەیە كە بریتیە لە: “كەڵە با، یان یاڵی مەلەكەوو، یاڵی كانی زڵێخا، یان قولی زڵێخا، یاڵی گا لاڵ، یاڵی بەردە قیبلە، یاڵی شانشین، یاڵی كاڵ كاڵێ، یاڵی دەلۆ، یاڵی ئەستێرە ڕەشە.

ئەم ناوچەیە یەكێك لە بەرفراوی ترین و ساردترین ناوچەكانی كوردستان دێتە ئەژمار و لە هەموو وەرزەكانی ساڵدا بە بەفر داپۆشراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.