دوێنێ دووشەممە 28ی مانگی گوڵان كەمتر لە 4 كاتژمێر لە نیوەڕۆ تێنەپەڕیبوو كە دووكەڵێكی زۆر لەسەر “هانیوان” سەرنجی خەڵكی شاری ئیلامی بۆ لای خۆی راكێشا، ئەو ئاگرە بەردەوام روو لە زیاد بوونی دەكرد و پاش چەند كاتژمێر كۆتایی پێهات.
“خەلیل كەرەمی” بەرپرسی سەرچاوە سروشتییەكانی ئیلام لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێریی حكومەتیی ئیسنا وتی، هۆكاری ئەم ئاگركەوتنەوەیە وتی: دوێنێ كاتژمێر 3 و 30 خولەكی دوانیوەڕۆ ئاگرێك لە لێرەوارەكانی ناوچەی “هانیوان” لە شاری ئیلام روویداوە و بووەتە هۆی سووتان و لەنێوبردنی 4 هێكتار لە گیاكانی ئەو ناوچەیە.
ناوبراو وتیشی: پێدەچێ هۆكاری ئەو رووداوە كەمتەرخەمی شاخەوانەكان بووبێت.
شایانی باسە، ساڵانە بە دەیان و بگرە سەدان حاڵەت ئاگركەوتنەوە لە لێرەوار و دارستانەكانی زنجیرە چیاكانی زاگرۆس لە رۆژهەڵاتی كوردستان روودەدات و شایەتحاڵەكان باس لەوە دەكەن، هۆكاری زۆربەری هەرەزۆری ئەو ئاگركەوتنەوانە خودی دەستوپەیوەندەكانی حكومەتن، كە بە بیانووی ئەوەیكە شاخ و دارستانەكانی كوردستان شوێنی خۆ حەشاردان و پشوودانی هێزی پێشمەرگە و هێزە نەیارەكانی كۆماری ئیسلامی و ئەمەش بووتە ئەوەیكە حكومەت جوانیەكانی سروشت بكاتە ئامانج و بەم چەشنە بەرەوڕووی فەوتان و لەنێوبردنیان بكاتەوە.