شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

كونگرەی جاشەكان (پێشمەرگەی موسڵمانی كورد) لە شاری سنە دەستی پێ كرد

یەكەم كۆنگرەی جاشەكانی (پێشمەرگەی موسڵمانی كورد) ئەمڕۆ دووشەممە 28ی مانگی گوڵان بە ئامادەبوونی “عەلی لاریجانی” سەرۆكی مەجلیسی كۆماری ئیسلامی لە مزگەوتی قوبا لە شاری سنە دەستی پێ كرد.

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێرییە حكومەتییەكانی ئێران، بە مەبەستی رێزگرتن و بەرز راگرتنی یادی ئەو جاشانەی لە رێگای كۆماری ئیسلامیدا لە كوردستان كوژراون، ئەم كۆنگرەیە بەڕێوە دەچێت.

ئەم گۆنگرەیە كە بە ئامادەبوونی بەشێك لە جاشەكانی (پێمەرگە موسڵمانەكانە كوردەكانی) پارێزگاكانی ورمێ، كرماشان و سنە بەڕێوە دەچێت، یەك رۆژ دەخایەنێت.

بڕیارە لەم كۆنگرەیە جگە لە عەلی لاریجانی، سەردار نەقدی سەرۆكی رێكخراوی بەسیج، نوێنەری وەلی فەقێه، پارێزگار، فەرماندەی سپای بەیتولموقەدەس و پێش نوێژی شاری پاوە قسە بكەن.

كۆنگرەی جاشەكان لە سنە لە حاڵێكدا دەبەسترێت، كە رۆژی رابردووش لە مەیدانی زەفەریەی ئەو شارە تەندیسێكی جاشە كوژراوەكان پەردەی لەسەر لادرا.
ئەم رێكخراوەیە ساڵی 1361ی هەتاویی بە رێكخراوی بەسیجی كۆماری ئیسلامیەوە پەیوەست بوو و راستەوخۆ لە ژێر چاودێری سپای پاسداران دایە.

ئەم رێكخراوەیە ساڵی 1361ی هەتاویی بە رێكخراوی بەسیجی كۆماری ئیسلامیەوە پەیوەست بوو.

لە پارێزگای سنە 5 هەزار و 421 كەس لە رێگای كۆماری ئیسلامیدا كوژراون و لەو رێژەیەش هەزار كەسیان لە جاشەكانی رێكخراوی پێشمەرگە موسڵمانەكان بوون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.