لە دەوروبەری ئێمە چی دەگوزەرێت؟ چی ڕوو دەدات؟ بەرەو كوێ دەچیین؟ هەموو شت لە ژێر سێبەری ڕژیمی ئیسلامیدا بەرەو لەناوچوون هەنگاو دەنێت. وڵاتێك بە هەموو گەورەییەوە خەرێكە پەرەم پەرەمو ئاوارەیی و شەڕ و ئاژاوە دەچێ.
هەموو شت خەرێكە بەرەو مردن دەچێت لەم وڵاتە. هەموو ڕۆژ و شەو لاوانی وڵاتەكەم لە ژێر پردێكدا خەریكن گیان دەدەنو مادە شركەرەكان بوون بە خوەرەی گیانیانو هەر سات نا ساتێك لاوێك بی ئەوەی چاوی بە جوانی جیهان ببینێت مالئاوایی لە ژیان دەكات.
لەم نێوەدا، چەند كەس لە شاڕۆمەندان خەریكی نووسینەوەی مێژوون، چەن كەس ڕێفورمخوازو باقیەكەی وەك كەو سەریان لە ناو بەفردایەو…
قامكە گەورەی وڵاتەكەم پەڕیوەو دەستی چكۆلەی لەناو چووە، ئەوەی لە كوردستانی بەشمەینەتی رۆژهەڵاتی بەتایبەتی و ئێران بەگشتی زۆر و زەبەن و لە هەمان كاتدا هەرزان فرۆش دەكرێ، گیانی مرۆڤی بێ تاوانە.
ئێستاش لە ناو مەیدانی هەلۆی سەقز، برایانی زێزێ گورانی دەخوێننو خەڵك هەموو بە دەوریدا دەسووڕێنەوەو هەلپەركێیەكی تاڵ، هەموو هەڵدەپەڕنو شایگێڕی ئەم ناوەش كۆماری ئیسلامی و جەلادەكانیەتی.
پەتی سێدارەكانو دەست داخستن، دەست ڕاگرتن، نووستنو مەرگ، شەیداییو مەجنوونیی لە وڵاتی سێدارە بەرەو كوێ دەچێت.
زۆر سەیرە كاتێ مرۆڤ هەست بە بەیاخەكانی ژیانی دەوروبەری ناكات، هەموو شت وەكوو ئەمڕۆی لێدێت، لە ڕواڵەتدا ژیانێكی ئاسودەو خۆش، بەڵام لە ڕاستییدا وێرانییو كاولكارییەكانی ڕژیم تانو پۆی هەموو خەڵكی تەنیەوە.
تا ئێستاش لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان پردەكان تەواو نەبوەو نابێت، فرۆكەخانەكان چاوەڕوانی كرێكارێكە كە ساڵەها سەریی لێ بدات، قەتارەكان چاوەڕێی ئاسنن تا بۆیان دابنرێو كوردستان تێپەڕێنێت، دەریاچەكان چاوەڕوانن كە ببووژێنەوە.
مەخابن، مەخابن، مەخابن هەرگیز ئەمانە نابێتە واقعیو هەرگیز ڕژیمی ئیسلامی ڕێگە بەوانە نادات، ئەم ڕژیمە تەنهاو تەنها ڕێگە بە بڵاوكردنەوەی مادەی سڕكەر دەداتو كوردستانی بەرەو لەنێوبردن بردوەو ڕۆژانە دەستی دەستدرێژیی بۆ سەر فەرینازەكان و پەتی سێدارە بە بیانووی سیاسی و مەدەنی كۆمەڵایەتی بۆ لاوانمان هەڵواسراوە.
ڕۆژیەك چاو دەدەین، ڕۆژیەك گەردەن، ڕۆژیەك دەستو ڕۆژیەك قاچ، بەڵام چیدی وا نامینێتو ڕۆژهەڵات ئاسۆی ڕوونە.
تا كوردستان هەبێت، پردەكان دەمێنێت، دەبێ هێندە ئازا بین، بتوانین لە ڕێگەی ئەم پردانەوە پێوەندییمان پێكەوە گرێ بدەین.
بێگومان ئەم رێگایە سەخڵەتی زۆری لەپێشە و تا هەنگاو نەخەینە سەر رێگاكە و هەوراز و نشێوەكانی نەپێوین ناگەینە ئامانج و ئاوات و ئارزووە دێرینەكانمان كە ساڵەهایە قوربانیی بۆ دەدەین و خوێنی بۆ دەڕێژین، بەڵام گرنگتر لەمەش بابەتی یەكگرتن و یەكڕیزیە و هەمیشە پەرتەوازەیی و فرە چەن بوونی دەنگ و رەنگەكان خەساری لێمان داوە و تا یەك نەبین و پێكەوە بەرەوڕووی دوژمن نەبینەوە هەر دەبێ بینەری خوێنڕشتن و خەفەقان و زەبر و زەنگی داگیركەران بین.
بابەتی هاوپۆل
قفس، یادداشت چهارم: پیشبند “به یاد سپیده فرهان”
مژگان کاوسی تا کنون دو بار بازداشت شدهام و هر دو بار در خانهی خودم؛ …