پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

لاوێكی كورد بە تۆمەتی سیاسی دەستگیر كرا

لە ناوچەی پیرمحەممەدی شاری بۆكان لاوێكی كوردی تەمەن 24 ساڵ بە تۆمەتی هاوكاریی لەگەڵ یەكێك لە حیزبە كوردییەكانی دژبەری كۆماری ئیسلامی ئێران دەستگیر كراوە.

بەپێی راپۆرتی باسنیوز، ئەو لاوە كوردە ناوی “كەماڵ ڕەزایی” كوڕی محەممەد ئەمین راگەیەندراوە، كە دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە لایەن هێزە لیباس شەخسیەكانی كۆماری ئیسلامیەوە دەستگیر كراوە.

ئەو هێزانە پاش ئەوەی كە زانیویانە كەماڵ لە ماڵەوە نییە خۆیان حەشار داوە و لەكاتی گەڕانەوەی كەماڵ لە مووچە و مەزارەكەیان دەستگیریان كردووە.

پاش گرتنی ئەو لاوە كوردە هێزە ئەمنیەتییەكان چوونەتە ماڵەكەی و كەلوپەلی شەخسیی ناوبراویشیان لەگەڵ خۆیان بردووە و راپێچی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری میاندواویان كرردووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.