پێنج شه‌ممه‌ 30 تشرینی دووه‌م 2023

دەریاچەی سەپتون لە دێهلۆران بە تەواوەتی وشك بووە

وشك بوونی یەك لە دوای یەكی دەریاچەكان بە هۆی كەمی بارین و كەمتەرخەمی كاربەدەستانی پەیوەندیداری كۆماری ئیسلامی ئێران، خەسارێكی گەورەی لە ژینگەی ناوچە كوردستانیەكان داوە و لەم دواییانەدا دەریاچەی سەپتون بە تەواوەتی وشك بووە.

بە پێی راپۆرتی ماف نیوز، دەریاچەی توریستی سەپتون هەڵكەوتوو لە نزیك ئاوایی سەپتون سەر بە شاری دێهلۆران لە پارێزگای ئیلام كە شوێنی ژیانی زۆرێك لە باڵندە كۆچیەكانی وەكوو “مراوی، دۆڕنا، قەرقاول” و چەند باڵندەیەكی دیكە بوو و جوانیەكی تایبەتی بە ناوچەكە دابوو، وشك بووە.

“محەمەد عەلی پور” چالاكی مەدەنی دێهلۆران لەمبارەوە وتوویەتی: بە هۆی نەبوونی بارین لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو و وشكسەساڵی بێ وێنە لە ناوچەكە، بە ئاستێكی زۆر ئاوی دەریاچەكەی كەم كردووەتەوە و ئەگەر ئەمساڵ ئاستی بارین زۆر ببێت پێدەچێ ئەو دەریایە ببووژێتەوە.

ئەم گوندە بە هۆی ئەوەیكە لە بەرزاییە كوێستانیەكان و دۆڵە قووڵەكان هەڵكەوتووە بووەتە هۆی ئەوەیكە ئاوی سەدی كەرخە كە دەگەڕێتەوە بڕژێتە نێو ئەم دەریاچەیە و دەریاچەیەكی جوان بە درێژایی نزیكەی 40 كیلۆمتر و پانتایی نزیكەی 7 كیلۆمتر لەم ئاواییە دەریاچەیەكی دڵڕفێنی بە ناوی سەپتون دروست كردبوو، بەڵام ئێستا ئیتر دەریاچەیەك بەو ناوە بوونی نیە.

لە لایەكی دیكەوە ئاوی دەریاچەی كەم وێنەی ورمێ بە چەندین كیلۆمتر كەمی كردووە و ئەگەری وشك بوونی یەكجارەكی ئەو دەریاچەیەش بە دوور لە چاوەڕوانی نیە و لە حاڵێكدا كە وەزارەتی وزە و جیهادی كشت و كاڵ بڕیار بوو چالاكیگەلێك لە پەیوەند لەگەڵ بووژاندنەوەی دەریاچەی ورمێ وەكوو بارانزێ كردنی هەورەكان، گواستنەوەی ئاو بۆ ئەو دەریاچەیە و پێشگرتن لە دروست كردنی سەد بێتە ئاراوە، بەڵام هەتا ئێستا هیچ هەوڵێك لەو پەیوەندەدا نەدراوە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.