پێنج شه‌ممه‌ 18 نیسان 2024

پێنج فەرماندەی سپای پاسدران سەرپەرستی حوسیەكانیان لەئەستۆ دایە

سەرچاوەیەك لە هۆزە میلییەكانی یەمەن ڕایدەگیاند: پێنج فەرماندەی‌ سپای پاسدارانی ئێران، سەرپەرستیی حوسییەكان دەكەن لە شاری عەدەن، دوەم گەورە فەرماندەی‌ مەیدانیی حوسییەكانیش، كوژراوە.

ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاند: یەكێك لەچەكدارە حوسییەكان كە بەدیل گیراوە، دانی بەوەدا ناوە لە لایەن ئێرانەوە سەرپەرشتی دەكرێن و وتیشی “پێنج فەرماندەی‌ مەیدانیی سپای پاسداران، ئەركی سەرپەرستیكردنی شەڕەكانیان دەكەن لەگەڵ لایەنگرانی حكومەتدا لە شاری عەدەن”.

لە لایەكی ترەوە، دوای دوو هەفتە لەبرینداربوونی “ئەبو عەلی حاكم” دوەم گەورە فەرماندەی‌ سەربازیی حوسیەكان لە شاری سەنعا، ئەمڕۆ بەهۆی سەختی برینەكەیەوە، مردووە.

بە پێی سەرچاوەكانی هەواڵیش: ئەو فەرماندە حوسییە لە نەخۆشخانەی‌ 48ی تایبەت بە سپای پاسداران، چارەسەریی وەرگرتوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.