دوو شه‌ممه‌ 11 كانونی یه‌كه‌م 2023

ژمارەیەك لە دەستگیر كراوانی شاری سەردەشت ئازاد كران

ژمارەیەك لە دەستگیركراوانی ئەم دواییانەی شاری سەردەشت كە بۆ پیشتیوانی لە خۆپیشاندەرانی خەڵكی مەهاباد رێك خرابوو، بە دانانی بارمتە ئازاد كران.

بەپێی راپۆرتی كەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی 11 كەس لە دەستگیركراوانی رۆژی شەممە 19ی مانگی گوڵانی شاری سەردەشت بە دانانی بارمتە لەلایەن دادگا و ناوەندە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلام بە شێوەی كاتیی ئازاد كران.

هەرچەند سەرچاوە فەرمییەكان باس لە گیرانی 12 هاووڵاتیی سەردەشتی دەكەن، بەڵام سەرچاوە نافەرمییەكان بڵاوریان كردووەتەوە كە نزیكەی 30 كەس دەستگیر كراون.

دەوترێ یەكێك لە بەندكراوەكان بەناوی “كامیل رەسووڵپوور” هێشتا ئازاد نەكراوە و لە گرتووخانە راگیراوە.

لەبارەی دۆخی و شوێنی راگیرانی دەستگیكراوانی شاری مەهاباد و سنە كە پاش خۆپیشاندانەكەی مەهاباد و ئاڵۆزبوونی شارەكانی دیكە گیراون، هەتا ئێستا هەواڵ و زانیارییەكی راست بڵاو نەكراوەتە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.