پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

داعش دەستی بەسەر شارێكی دیكەی عێراقدا گرت

ڕێكخراوی داعش دەستی بەسەر شاری ڕومادیدا گرت و ئاڵای خۆی بەسەر ناوەڕاستی شارەكەوە هەڵكرد. پێشڕەوی داعش بەرەو ناوجەرگەی ڕومادی ل دوای تەقاندنەوەی دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو ئەنجام درا.

بەرپرسانی عێراقی كەمێك لەمەوبەر بەكەناڵی “سی.ئێن.ئێن”یان ڕاگەیاند: ” پاش زنجیرەیەك تەقینەوەی خۆكوژی، هێرشی بەربڵاوی داعش بۆ ناوجەرگەی ڕومادی دەستی پێكرد. بەمەبەستی داگیركردنی تەواوی ناوچەكانی ڕومادی”.

“سوهەیب ئەلڕوای” پارێزگاری ڕومادی بەكەناڵەكەی ڕاگەیاند: ” ژمارەی كردەوە خۆكوژییەكانی داعش لە دوێنێ ئێوارەوە تاكو كەمێك لەمەوبەر گەیشتە 13 تەقینەوە. لەدوای ئەوەش هێرشێكی فراوان دەستی پێكرد”.

ئەو بەرپرسە عێراقییە وتی: ” خۆكوژەكان ژمارەیەك ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراویان بەكارهێنا.لەدژی چەندین ناوچەی شارەكە، بەتایبەتی لەدژی ناوچەی ئەلبوعەلوان. هاوكات داعش هەڵمەتێكی بۆ ڕەشەكوژیی ئەندامانی عەشیرەتی ئەلبوعەلوان دەست پێكرد و، بەدەیان كەسی لێ كوشتن و گوللەبارانی كردن”.

شاری ڕومادی كە نزیكەی 113 كیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای بەغداوە دوورە، گەورەترین شاری پارێزگای ئەنبارە، كە گەورەترین پارێزگای سوننەنشینە و ئەمڕۆ هەینی داعش نزیك بە هەموو ناوچەكانی ئەو شارەی بەدەستەوە گرتووە.

هێزەكانی عێراق ماوەیەك پێش ئێستا، توانییان بەشێك لەناوچەكانی ڕومادی لەدەستی داعش دەربهێنن.هاوكات ئەمڕۆ فڕۆكەكانی هاوپەیمانان مۆڵگەكانی داعشیان لەشاری ڕومادی بۆردوومان كرد.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.