هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

9 كەسی دیكە لە زیندانەكانی كۆماری ئیسلامی لەسێدارە دران

لە ماوەی رۆژانی رابردوو لە زیندانەكانی كۆماری ئیسلامی 9 كەسی دیكە لەسێدارە دراون.

بە پێی راپۆرتی هرانا، رۆژی یەكشەممە 20 مانگی گوڵان 4 كەس بە تۆمەتی دزیی كردن بە چەك و رۆژی سێشەممەش 22ی گوڵان 3 كەسی دیكە بە تاوانی ئەنجامدانی قەتڵ، لە زیندانی عاڵ ئابادی شیراز لەسێدارە دراون.

هەروەها هەواڵنێرییە حكومەتییەكانی ئێران ئاشكرایان كرد، لە ماوەی رۆژانی رابردوو كەسێك بە تاوانی دەستدرێژیی سێكسی و ئەنجامدانی قەتڵ لە زیندانی قەزوین و كەسێكی دیكەش لە پەیوەند لەگەڵ دۆسیەی كوشتنی 2 كەس بە چەك، لە زیندانی مەشهەد ئێعدام كران.

دەبێ بوترێ، پاش رێكەوتنە ئەتۆمیەكەی نێوان كۆماری ئیسلامی و گرووپی پێنج زێدە یەك لە لۆزانی سویس، رێژەی ئێعدامی هاوڵاتییانی ئێرانی بە ئاستێكی بەرچاو پەرەی سەندووە و لە ماوەی نزیك بە 2 مانگی رابردوو لانیكەم 150 كەس لە زیندانە جیاجیاكانی ئێران لەسێدارە دراون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.