هه‌ینی 8 تشرینی دووه‌م 2024

دوو چالاكی كرێكاریی بەندكراوی كورد لە زیندان ئازاد كران

2 چالاكی كرێكاریی كورد كە لە سەروبەندی یەكی ئەیار رۆژی جیهانیی كرێكار دەستگیر كرابوون، بە دانانی بارمتە بە شێوەی كاتیی ئازاد كران.

بە پێی راپۆرتی كومیتەی هەماهەنگی، دوێنێ سێشەممە 22ی مانگی گوڵان “حامد مەحمود نژاد” چااكی كرێكاریی و ئەندامی كومیتەی هەماهەنگی، پاش 24 رۆژ راگیران لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، بە دانانی بارمتەی 15 میلیۆن تمەنی ئازاد كرا.

هەروەها رۆژی شەممە 19ی مانگی گوڵانیش “رەزا ئەمجەدی” یەكێكی دیكە لە چالاكانی مافی كرێكاریی پاش 15 رۆژ راگیران لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات، بە دانانی بارمتەی 30 میلیۆن تمەندی بە شێوەی كاتیی ئازاد كرا.

شایانی باسە، لە سەروبەندی یەكی مانگی ئەیار رۆژی جیهانیی كرێكار بە دەیان چالاكی كرێكاریی لە كوردستان و ئێران دەستگیر كران، كە هەتا ئێستاش چارەنووسی هەندێكیان نادیارە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.