پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

نوێنەری خامنەیی لە سپا: ئێمە لە لایەن خوا و قورعانەوە ئیزنی كاولكردنی ئیسرائیلمان پێ دراوە

“موجتەبا زولنوور” راوێژكاری باڵانی نوێنەری عەی خامنەیی رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران، لە سپای پاسداران دەڵێ كۆماری ئیسلامی لە لایەن خواوە ئیزنی كاوڵكردنی ئیسرائیلی پێ دراوە.

زولنوور هەروەها زیادی كردووە، كە قورعان ئیزنی بە كۆماری ئیسلامی داوە تا ئیسرائیل كاول بكات.

مەلاكان و نیزامیەكانی دەسەڵاتدار بەسەر ئێراندا ساڵیانێكە سەبارەت بە پێویستی لەنێوبردنی ئیسرائیل قسە دەكەن و هوشداری توند دەدەنە كاربەدەستانی ئەو وڵاتە.

ئەوان راشكاوانە باس لەوە دەكەن كە پاشەكشێ ئێران لە بەرنامەی ئەتۆمی ناتوانێ هیچ كاریگەریەك لەسەر هەڵوێستیان لە بەرامبەر ئیسرائیل كەم بكاتەوە.

زولنوور ئاماژەی دایە ئەگەری شكستهێنانی وتووێژە ئەتۆمیەكان و وتی: ئەوەیكە هەندێ لایەن ئیدعایان كردووە كە ئەمریكا كەسانێكی مەنتقین لە ئەگەری شكستی وتووێژەكان خەڵك سبە پابەند نەبوونی ئەمریكاییەكان بە بەڵێنەكانیان دەگەن.

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێریی حكومەتیی فارس، راوێژكاری وەلی فەیقیه له سپای پاسداران وتووێژكارە رۆژئاواییەكان تۆمەتبار دەكات كە بڕوایان بە بەڵێن نیە و وتیشی: ناتوانین بڕوا بە وتووێژكارەكان بكەین.

وتووێژە ئەتۆمیەكانی ئێران و گرووپی 5+1 لە دۆخێكدا درێژەی هەیە كە لایەنگرانی عەلی خامنەیی وەكوو مۆجتەبا زولنوور بەردەوام دەڵێن، سەبارەت بە ئاكامی ئەم وتووێژەكان گەشبین نین.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.