رۆژی شەممە 18ی گۆڵانی 1394ی هەتاوی لە سەر بانگهێشتی رێكخراوی ئاسۆی ژنی كورد، پێنج رێكخراو كە بریتی بوون لە رێكخراوەكانی: “ئاسۆی ژنی كورد، كۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵاتی كوردستان، ئافرەتانی خەبات، یەكیەتی ژنانی دێموكراتی كوردستان و یەكیەتی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران” لە بنكەی ئاسۆی ژنی كورد كۆ بوونەوەو لە سەر چەند تەوەری گرنگ قسوباسیان كرد.
لەم كۆبوونەوە كە بەرێز “گوڵێ قوبادی و جەمیلە رەحیمی”ش وەك ئەندامانی ناوندی كۆنفرانسی ژنانی رۆژهەڵات بەشدار بوون، سەرەتا قسە لە سەر گرتنی پێنجەمین كۆنفرانسی ژنانی رۆژهەڵات لە هەرێمی كوردستان كرا و باس لە پێویستی و گرنگی بەستنی ئەم كۆنفرانسە لە كوردستان و هەموو لایەنەكانی بە تێروتەسەلی درایە بەر باس. دواتر بریاردرا كە ئەگەر ئیمكانی ماڵی و زۆر شتی دیكە رێگە بدات ئەم كۆنفرانسە لە كوردستان ببسترێت و كومیتەیەك بۆ سەرپەرەستی كارەكان پێك بێت.
هەر لەم كۆبوونەوەیە باس لە كۆ كردنەوەی هەموو رێكخراوەكانی ژنانی رۆژهەڵات لە ناوەندێك كرا تا بتوانن هەم زیاتر هاوكار و هاوئاهەنگ بن و هەم كار و چالاكیەكانیان لە چوارچێوەی دەستبەر كردنی مافی ژنی كورد بە یەكدەنگی بە گوێ هەمووان بگەینن. هەرچەند ساڵانێكە بۆ دامەزراندنی وەها ناوەندێك هەوڵ درا و لەمبارەوە قسە لە گەڵ هەموو لایەك كرابوو، بەڵام بە داخەوە پرژ و بڵاوی و ناكۆكی هێزە سیاسیەكان كاریگەری لە سەر رێكخراوەكانیش هەبووە. بەڵام بە خۆشحاڵیەوە ئەم كۆبوونەوە ئاكامێكی باشی لێكەوتەوەو ناوەندی رێكخراوەكانی ژنانی رۆژهەڵاتی كوردستان دامەرزا و لە داهاتوویش هەموو ئەو رێكخراوانەی ژنان كە بۆ رۆژهەڵاتی كوردستان كار دەكەن لە خۆ دەگرێت. هەموو لایەك جەختیان لەسەر ئەوە كردەوە كە یەكدەنگی و یەكگرتووی هەموو رێكخراو و چالاكانی بواری مافەكانی ژنان دەتوانێ كاریگەری باش و شوێندانەر بێ لە سەر رووداوەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان.
تەوەری كۆتایی ئەم كۆبوونەوە قسوباس لە سەر چۆنیەتی مەرگی فەریناز خۆسرەوانی لە شاری مەهاباد و هەڵوێستی رێكخراوەكان لەمبارەوە بوو و هەموو هاودەنگ بریارندا كە رۆژی یەكشەممە لە ئاكسیۆنی نارەزایەتی دەربڕین لە بەردەم پەرلەمانی كوردستان كە خۆیان رێكخەری بوون بەشدار بن و هەموو هەوڵەكانیان چڕ بكەنەوە بۆ ناساندنی تاوانبارانی ئەم جینایەتە. شایانی باسە كە یەكەم كاری هاوبەشی ئەم ناوەندە هەمان هەڵوێست گرتن لە بەرانبەر مەرگی فەریناز بوو.
ئەم كۆبوونەوە دوای چەند كاتژمێر كۆتایی بە كارەكانی خۆی هێنا و تەكید لەسەر ئەوە كرا كە رێكخراوەكانی دیكەش لەمبارەوە ئاگادار بكەنەوە.
رێكخراوی ئاسۆی ژنی كورد
20ی گوڵانی 1394ی هەتاوی
بابەتی هاوپۆل
بیان فرجاللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.
به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …