شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

خۆپیشاندان و ناڕەزاییەكانی خەڵك لە شارەكانی كوردستان بەدەوام دەبێت

بڕیار وایە خۆپیشاندان و ناڕەزاییە جەماوەرییەكانی خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان تا كۆتایی ئەم هەفتەیەش وێڕای زەخت و گوشار و سەپاندنی كەشی ئەمنیەتی، بەردەوام بێت.

بە پێی هەواڵی “زاگرۆس پۆست”، چالاكانی مەدەنی و رێكخەرانی خۆپیشاندانەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان تا رۆژی هەینی 25ی مانگی گوڵان لە هەموو شارەكان بەردەوام بێت.

لەو پەیوەندەدا یەكێك لە رێكخرانی ئەو كۆبوونەوەانە كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێ، بە زاگرۆس پۆستی راگەیاند: كۆبوونەوە جەماوەرییەكانی شارەكانی كوردستان هەموو رۆژێك كاژمێر 5ی ئێوارە بەڕێوە دەچێت.

ئەو چالاكە كوردە هەروەها وتی: ئەو كۆبوونەوانە بڕیارە رۆژی هەینی پاش نوێژی جەماعەت لە ژێر ناوی “یەكریزی خەڵكی كوردستان لە ئیلام تا مەهاباد” بەڕێوە بچێت و دروشمە كانی ئەو كۆبوونەوانەش “نەمانی نادادپەروەری و هەڵپێچینی كردەوە دژە مرۆییەكان بەرامبەر بە ژنان” دیاری كراوە.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، رۆژی دووشەممەی رابردوو كچێك بەناوی “فەریناز خۆسرەوی” لە هۆتێل “تارا” لە شاری مەهاباد بۆ ئەوەی لەلایەن كارمەندێكی ئیتلاعاتی ئێران دەستدرێژی نەكرێتەسەری، خۆی لە قاتێكی سەرەوەی هۆتیلەكە خستەخوارەوە‌و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا.
بەدوای ئەوە رۆژی پێنجشەممە 17ی مانگی گوڵان لە شاری مەهاباد خۆپیشاندانێك سازدرا‌و هۆتێل “تارا” ئاگری تێبەردرا‌و بەهۆی تێكهەڵچوون لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان ژمارەیەك لە خۆپیشاندەران بریندار و دەیان كەسیش بوون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.