ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له مێژووی سیاسیی هاوچه‌رخیدا زیاتر له هه‌ر به‌شێکی تری کوردستان ئازادی‌و دادپه‌روه‌ریی کردووه‌ته هه‌وێنی ویست‌و داخوازییه جه‌ماوه‌رییه‌کانی، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو ماندوبون‌و هه‌وڵه‌کان تا ئێسته‌ش له هه‌ر سێ به‌شه‌که‌ی باکوور‌و باشوور‌و ڕۆژاوا بێدهسکهوتترو خهسارمهندتره، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌یکه ده‌سکه‌وته مهعریفهییو کولتوورییه‌کانی به نموونه بهێنینه‌وه که ئه‌ویش تا کاتێک ده‌سه‌ڵاتێکی خۆیی له پشت نه‌بێت، به ناوی کولتوور‌و ده‌سه‌ڵاتی باڵاده‌سته‌وه پێناسه دهکرێتو به‌رهه‌م ده‌هێنرێته‌وه.
له ئێستادا نه‌ته‌نیا هیچ ئاسۆیه‌ک له هاتنه‌دیی داخوازییه سیاسییه‌کان له ڕۆژهه‌ڵات نابینرێت، به‌ڵکه له هه‌موو ڕووبه‌رێکی یاسایی، مه‌ده‌نی، کۆمه‌ڵایه‌تی، چینایه‌تی، ڕه‌گه‌زی، ژینگهییو ئابووریدا، سه‌ره‌تاییترین مافه‌کانی پێشێل دهکرێتو هه‌ر ده‌رکه‌وته‌یه‌ک له ناسنامه‌ی کوردی ڕۆژهه‌ڵات به بێ به‌زه‌ییانه‌ترین شێوه سه‌رکوت ده‌کرێت، سه‌یر ئه‌وه‌یه که میدیای جیهانیو به‌شه‌کانی تری کوردستان‌و کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش گوێی خۆی لێ خهواندووهو هۆکاری ئه‌و دهسهوهستانیو سه‌رکوته، ته‌نها به خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵات دهزانرێو هیچی تر.
گومانی تێدا نییه که ئێسته له هه‌ریه‌که له ڕووبه‌ره‌کانی خه‌باتی مه‌ده‌نیی ناوخۆ، به‌رگریی سیاسی‌و چهکداریو ڕێکخستنه‌کانی ده‌ره‌وه‌و تاراوگه‌دا، شۆڕشی کوردی ڕۆژهه‌ڵات به گشتی له پارێزگارانهترینو شهرمێونتین حاڵهتو فۆرمی خۆیدایه‌و، هه‌موو لاوازی‌و بێهێزبوونی داواکاریی‌و پێداگرییه‌کانمان به‌ستووه‌ته‌وه به پاراستنی گیانی خهڵکو تێکنه‌چوونی بارودۆخی ئێستا‌و بێسوودبوونی کرداری نوێی سیاسی‌و جدی، ئێستایه‌ک که هیچ نییه جگه له سهرکوتو کوژران‌و سووکایهتیو بێناسنامهییو توانه‌وه‌و دواکه‌وتن.
ده‌سته‌وه‌ستانی له هه‌ر سێ ڕووبه‌ری خه‌باتی مه‌ده‌نیی ناوخۆ‌و شۆڕشی به‌رگریی پشت به‌ره‌کانی پاشماوه‌ی ده‌یه‌ی حه‌فتای هه‌تاوی له باشوور‌و، نه‌زۆکبوونی لابیو تۆڕه‌کانی ده‌ره‌وه سه‌رچاوه له کۆی بارودۆخی گشتیی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه ده‌گرێت، سهرچاوهگرتنێک که ماتێریاڵهکهی برێتییه له مێژوو حه‌زه‌کانی ئه‌مڕۆ، هه‌وڵی دوێنێ‌و خه‌یاڵی ئێستا، ئه‌وانه‌ش له ئاکامدا زه‌ینی سیاسیی ئێمه‌و دژواریی ژیانی به بوارێکی به‌ربڵاو پێکه‌وه گرێداوه که به هه‌موو شێوه‌یه‌ک له بازنه‌یدا قه‌تیس بوویین، بازنه‌ی کو‌لتوور. کو‌لتوور چه‌مکێکه به واتای پێشینه‌ی داب‌و نهریتو زانست‌و بارهێنانی سه‌رده‌م، کو‌لتوور به‌رده‌وام له ڕێگه‌ی په‌روه‌رده‌و که‌ناڵه جیاوازه‌کانیه‌وه خۆی زیندوو ده‌کاته‌وه.
من پێموایه به‌ڕێکه‌وت نییه که هه‌ر سێ هۆکاری ئابووری‌و ئاسایش‌و ئایین‌و نه‌ریت، وه‌ک هۆکاره سه‌ره‌کییه‌کانی بێده‌نگیی رۆژههڵاتو درێژهکێشانیی بێمافیی تا ئێسته‌ش نه‌یانهێشتووه هیچ بزووتنه‌وه‌و داهێنانێکی گۆڕانخواز سه‌رهه‌ڵبدات‌و سه‌رکه‌وێت. به بێ ناسین‌و شیکردنه‌وه‌ی بنه‌مای کولتووری رۆژههڵاتو به‌تایبه‌ت ئه‌و سێ هۆکاری سه‌ره‌کییه ناکرێت خه‌سارناسییه‌کی قووڵیش له سه‌ر چه‌مکی حزب‌و لایه‌نه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات بکه‌ین.
ئابووری
له که‌سه‌وه شاراوه نییه که بارودۆخی خراپی ئابووری‌و نزمیی ئاستی ژیانی خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵات له‌چاو به‌شه‌کانی تری کوردستان‌و ئێران(جگه له ڕۆژاوای ئێسته‌و دوای قۆناغی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌و به‌شه) هۆکاری سه‌ره‌کیی کۆچی نه‌خوازراوی لاوان‌و بنه‌ماڵه‌کانه بۆ شار‌و شارۆچکه دوورده‌سته‌کان تا ئه‌وپه‌ڕی ئێران‌و ته‌نانه‌ت له ئێسته‌دا بۆ باشووری کوردستان. هیچ ڕێبوارێک نییه ئه‌گه‌ر له به‌شه‌کانی تری کوردستانه‌وه ڕێی بکه‌وێته ڕۆژههڵاتو سه‌رنجی به‌لای هه‌ژاریی له ڕاده‌به‌ده‌رو بێده‌ره‌تانیی خه‌ڵکدا ڕانه‌کێشرێت. دانهمهزراندنو جیاکردنه‌وه‌ی که‌سانی چالاکی مهدهنیو سیاسی‌و ته‌نانه‌ت ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌کانیان له هه‌لی کار‌و خستنه ژێر گوشاریان، ته‌نیا سنووردار به‌وانه‌وه نییه؛ نه‌بوونی کارگاو ته‌نانه‌ت پیشه‌سازیی مامناوه‌ندی له کوردستان وه‌ک هۆکاری سهرههڵدانو په‌ره‌سه‌ندنی بێکاری‌و کاری ڕه‌ش وایکردووه پاڵنه‌ری ئابووری له ئاست دابینکردنی بژێوی ڕۆژانه زۆر به‌هێزتر بێت له پاڵنه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تیی گۆڕانخوازی‌و شۆڕش.
هه‌رچه‌ند پێوه‌ندیی باری گوزهرانو شۆڕش، به‌ڕای من هێنده کاریگه‌ر نییه که بڕیارده‌ری یه‌کلاکه‌ره‌وه بێت له سه‌ر سه‌رکه‌وتن یا سه‌رنه‌که‌وتنی شۆڕش، وه‌ک زۆرێک له داوه‌رییه‌کان که ده‌ڵێن: ‘خه‌ڵکی ئێران له به‌ر هه‌ژاری راناپهڕنو ئه‌ترسن له له‌ده‌ستدانی ئه‌وه‌ش که هه‌یانه'(!)؛ له په‌نا ئه‌وه‌دا خوێندنه‌وه‌یه‌کی تریش هه‌یه که پێی وایه: ‘خه‌ڵک تا نه‌گات به گیانیان راناپهڕن'(!)، تێبینییه‌کیش له‌و ناوه‌دا پێی وایه که: ‘زوڵم له ئه‌ستووریدا ئه‌پچڕێت’ … ئه‌م تێبینی‌و بۆچوونانه‌ی سه‌رشه‌قام جۆرێک پوپولیزمی په‌ره‌پێداوه که زیاتر له گه‌شه‌نه‌کردوویی کولتووریدا وه‌ک قه‌ده‌ری سیاسی سه‌پاوه به سه‌ر کوردستاندا، ئه‌و قه‌ده‌رانه‌ی که خۆیان خۆیان ره‌د ده‌که‌نه‌وه.
کاتیبوونی سه‌رهه‌ڵدانه‌کان له ڕۆژهه‌ڵات لهلایهکو لاوازبوونی پێگه‌ی ئابووریی شۆڕشگێره‌کان له لای تر، وایکردووه شۆڕش ببێته دیارده‌یه‌کی وهرزیو هه‌ر تاکو لایه‌نێک ‘ئه‌وه‌ی توانی له ده‌ستی بێت‌و درێغی نه‌کات'(!)، که ئه‌وه له خۆیدا به‌ر به سیستماتیک بوونی شۆڕش‌و یه‌کگرتوو بوونی ریزه‌کانی گرتووه.
هێماو ڕێگه‌چاره‌ی مانگرتن‌و داخستنی دوکان‌و بازاڕ که به تایبه‌ت له 1378هه‌تاوی به‌دواوه وه‌ک نۆرمێکی ئاسایی له ڕۆژهه‌ڵات په‌یڕه‌و کراوه به زۆری له سه‌ر ناڕه‌زایه‌تیی به بارودۆخی خراپی ئابووری پشت ئه‌ستور بووه، له گه‌ڵ چه‌ند به‌ڵێنی سوک‌و ساکاریشدا به خێرایی کۆتایی پێهێنراوه‌و که‌مترین خۆڕاگریی‌و پشتیوانیی جه‌ماوه‌ریی له ئاستی گه‌وره‌شاره‌کانی کوردستان‌و دوابه‌دوای ئه‌وه گه‌وره‌شاره‌کانی ئێرانی به دواوه بووه.
به درێژه‌دان به مانگرتن وه‌ک تاکه‌ڕێگای بۆماوه‌ی خۆڕاگری له ڕۆژهه‌ڵات له به‌ر نه‌خوێندنه‌وه‌ی پسپڕانهی ئه‌و بواره، بنه‌مای ئابووریی تاکو بنه‌ماڵه لاوازتر له جاران دهبێتو به تایبه‌ت به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی مانگرتنی ڕۆژهه‌ڵات هیچ ڕێگری‌و خه‌سارێکی جدی بۆ سه‌ر ئابووریی گشتیی ئێران، چ له ئاستی کشت‌و کاڵ‌و چ له ئاستی پیشهسازیو ته‌نانه‌ت گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنیشدا نه‌بووه، جۆرێک له وههم بینی‌و زووباوهڕی له سه‌ر ئاکامێکی خێرا دروست بووه‌وه ئه‌وه‌ش وه‌ک فاکته‌رێکی سه‌ره‌کیی به ئاکام نه‌گه‌یشتنی مانگرتنه به‌ربڵاوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات دێته به‌رچاو.
له ڕووی ئابوورییه‌وه هه‌موو شۆڕشه‌کان پشت ئه‌ستوورن به چینی چه‌وساوه‌و به‌شخوراوی کۆمه‌ڵگا، ئه‌زموونی هه‌موو شۆڕشه گه‌وره‌کان نیشانیده‌دات له هه‌ر بڕگه‌یه‌ک له ڕاپه‌ڕینه‌کاندا، چینی شۆڕشگێڕ به ده‌ره‌جه‌یه‌ک له گارانتی پیشه‌و لانیکه‌می ده‌سکه‌وتی دڵنیا بووه، پاشان توانیویه‌تی درێژه به ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی بدات‌و له وێستگه‌یه‌کدا بیسپێرێت به کاروانی دوای خۆی تا سه‌رکه‌وتنی شۆڕش. له هه‌موومانه‌وه ئاشکرایه که له ڕۆژهه‌ڵات زۆربه‌ی کرێکاران‌و چینی خواری مامناوه‌ندیی کۆمه‌ڵگا له هه‌ر چه‌شنه دڵنیایی‌و ئاسایشێکی پیشه‌یی بێبه‌شن بۆیه ئه‌و لایه‌نه‌ش کاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی کردووه‌ته سه‌ر ئه‌و چینه‌ی تایبه‌تمه‌ندیی شۆڕشگێڕیی له چینه‌کانی تر زیاتره که ئه‌ویش چینی خوار حه‌ساوه‌و مامناوه‌ندیی کوردستانه.
ئاسایش
فاکته‌رێکی گرنگ له سهرههڵدانو به‌رده‌وام بوونی هه‌ر شۆڕشێک پارێزراوبوونی ئاسایشی گشت لایه‌نه‌ی کۆمه‌ڵانی ناڕازییه، وه‌ک ئاسایشی گیانی‌و دهروونیو کۆمهڵایهتیو ئابووری‌و… هتد. له ئێران‌و به تایبه‌ت له کوردستان به ناوبانگه که کاتێک که‌سێک بۆ ناوه‌نده‌کانی ئاسایشپارێز وه‌ک ئیتلاعات بانگ ده‌کرێت پێش ئه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ستێکی ببێت که باس له لێپرسینه‌وه له ره‌وشی ئاسایش بکات، ترس‌و گومانێکی زۆر ده‌خاته دڵی که‌سی بانگکراوهوهو به شێوه‌یه‌کی ئۆتۆماتیک ئه‌و که‌سه خۆی ئاماده ده‌کات بۆ ره‌فتاری نه‌شیاوی بهرپرسانو سه‌پاندنی سزایه‌کی قورس، سزایه‌ک که بووه‌ته مۆرێکی حازرو به ئاسانی له هه‌ر که‌سێک ده‌درێت ئه‌ویش ‘تێکدانی ئاسایشی وڵات’. ئه‌م سیکلی تاوانبارکردنی پێش بانگکرنو سزادان پێش دادگایی کردنه له تایبه‌تمه‌ندییه هه‌میشه‌ییه‌کانی کۆماری ئیسلامییه له ده‌وڵه‌ته یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی، به که‌مترین گۆڕانکارییه‌وه، که هۆکاری سه‌ره‌کیی پێشێلکردنی ئاسایشی گشتییه.
بوونی داموده‌زگایه‌کی زۆر‌و سه‌رمایه‌گوزارییه‌کی به‌رچاوی ئیتلاعات له کوردستان بووه‌ته هۆی میلیتاریزه‌کردنی بۆنه کۆمهڵایهتیو نهتهوهییهکانو په‌ل هاویشتنی دامه‌زراوه‌ی به‌سیج بۆ ناو خوێندنگه‌و زانکۆکانو هه‌وڵی چوونه ناو ئاپووره‌ی چه‌وساوه‌و چینی خوار مامناوه‌ندیی کۆمه‌ڵگا وایکردووه ئاسایش چه‌مکێکی نائاسایی‌و نامۆ به ژیانی ئاسایی خه‌ڵکیش بێت، بۆیه زۆرێک له چالاکییه‌کان هه‌ندێ جار سیمایه‌کی به‌رگرانه‌یان پێوه دیاره، تا مافخوازانه‌و ڕادیکاڵ.
داپڵۆسێنهربوونی ڕه‌فتارو کاردانه‌وه‌ی ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی له لایه‌ن کۆماری ئیسلامییه‌وه به ناوی ئاسایش پارێزی دامهزراونو کار ده‌که‌ن، جگه له‌وه‌ی له سه‌ر بنه‌مایه‌کی خهیاڵیو به ترسناک زانینی ویست‌و داخوازییه‌کانی خه‌ڵکی کورد په‌ره‌پێده‌ری توندوتیژیی سیاسیی بووه، له به‌رامبه‌ریشدا زۆرجار کاردانه‌وه‌ی توندوتیژیی سیاسی له لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی کوردی به‌دواوه بووه، که له لۆژیکی سیاسهتو شه‌ڕدا تاکه ڕێگه‌ی ڕاگرتنی باڵانسی دهروونیو ڕاگه‌یاندنی ناسنامه‌ی کورد بووه، ئه‌م شێوازه له ئاخاوتن(نه‌ک دیالۆگ)ی ناچاری وایکردووه باریکترین ڕێگاکان بۆ چاره‌سه‌رکردنی پرسی کورد ببهسرێتو هه‌رچه‌شنه هه‌وڵێکی کۆنکرێت‌و جدی بۆ ڕاگهیاندنو به‌دواداچوونی ناسنامه‌ی کورد له ئێران به تاوانی دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ خوا توندترین سزاکانی له سه‌ر بدرێت.
هه‌ر یه‌که له لایه‌نه ئاشکراو شاراوه‌کانی مرۆڤ وه‌ک تایبه‌تمه‌ندی بوونه‌رێکی تینووی ماف‌و ناسنامه، له‌وپه‌ڕی بێ ئاسایشیدا وای له تاکی رۆژهه‌ڵاتی کردووه هیوای به شۆڕش ببێته دیارده‌یه‌کی وهرزیو ههستهکیو بۆ ئاستی کولتوورێکی رۆژانه گه‌شه نه‌کات: نه‌بوونی ئاسایشی ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی، خوێنده‌واری، سیاسی، رووناکبیری، پیشه‌یی، جنسی، ده‌روونی، ژینگهییو به کورتی بێبه‌ش بوونی زۆرینه‌ی خه‌ڵک له لانیکه‌می پێداویستییه‌کانی ئاسایشی گشتی، به‌رده‌وام ژیان‌و ڕه‌وتی گۆڕانکارییه‌کان له سیکلێکی بهتاڵو له‌ڕووی سیاسییه‌وه له‌بار بۆ کۆماری ئیسلامی ده‌باته پێش.
یه‌کێک له ڕه‌فتاره تایبه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی له بێلایه‌نیی ئه‌و ڕژیمه به‌رامبه‌ر به ئاسایش‌و تێکدانی له رۆژهه‌ڵات، ئه‌وه‌یه که له خوله‌کانی هه‌ڵبژاردنی سهرکۆماریو شۆراکانی شارودێ له کوردستان، که‌شێکی نیمچه‌کراوه بۆ ده‌رکه‌وتنی سیاسی ده‌خولقێنێت که ئه‌وه له لایه‌ن به‌شێک له چالاکانه‌وه، به هاتنه‌ئارای ناچاریی که‌شی به‌شداری‌و ڕکابهرێی سیاسی خوێندنه‌وه‌ی بۆ دهکرێتو هه‌ر به‌و ڕێگه‌یه‌ش کۆماری ئیسلامی ساڵانێکه توانیویه‌تی تۆوی پاسیڤ بوون‌و بێهیوایی له ناو ئاپوره‌ی جه‌ماوه‌ردا بچێنێتو له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه‌یکه بۆچوونه‌که پێی وایه هۆکاری سه‌رنه‌که‌وتنی پرۆسه‌ی سیاسیی هه‌ڵبژارده‌و بانگه‌شه‌بۆکراو چاوه‌ڕوانکراو له دیدی ئه‌وانه‌وه، کێشمه‌کێشی قووڵ‌و جدیی نێوان باڵه‌کانی رژیم بووه‌و ئه‌و قه‌یرانه‌ش ماوه‌یه‌کی درێژتری ده‌وێت بۆ چاره‌سه‌ری، بۆیه له کۆتاییدا وا بۆی ده‌چێت که: ‘تاڵه موویه‌کیش له به‌راز بێته‌وه، هه‌ر زۆره’.
دیارده‌یه‌کی تری تێکدانی ئاسایشی خهڵکو له‌وێوه به‌ربه‌ست دروستکردن بۆ شۆڕش له کوردستان، ناڕاسته‌وخۆ پشتیوانی کردنی گروپه ئیسلامییه‌کانه له لایه‌ن داموده‌زگای ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییه‌وه، که له چاو کارکردی راسته‌وخۆی کۆماری ئیسلامی، نوێ‌و به پانایی داخوازییه‌کانی، کاریگه‌رتریشه. سه‌رهه‌ڵدانی گروپه‌کانی سه‌ر به تۆڕی نێوده‌وڵه‌تی ئیخوان موسلیمین‌و ئه‌لقاعیده له ساڵانی دواییدا، ئه‌و بیرۆکه‌یه‌ی لای کۆماری ئیسلامی دروست کردووه که له ئه‌گه‌ری چۆڵکردنی کوردستان له لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌وه‌وه، لایه‌نه ئیسلامییه‌کان ئه‌توانن باشترین جێگره‌وه بن بۆی‌و داکۆکیی له زۆرێک له بنه‌ماو داخوازییه ئیدئۆلۆژیکه‌کانی بکه‌ن. ئه‌وه لانیکه‌می ده‌ستکه‌وته چاوه‌ڕوان کراوه‌کانه بۆ کۆماری ئیسلامی له به‌هێزبونی لایه‌نه ئیسلامیه‌کان به تایبه‌ت توندڕه‌وه‌کان، ئه‌گه‌رچی له ڕووی سیاسی‌و ڕێکخستنه‌وه، له بۆشایی لایه‌نه سێکۆلارو خه‌باتکاره‌کانی چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوودا ئه‌و ڕه‌وتانه ئه‌گه‌ری بههێزرتر بوون‌و په‌ل هاویشتن بۆ کولتوور‌و پێوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی خه‌ڵکیشیان هه‌یه.
کۆماری ئیسلامی به پلانی ماوهبۆدانراوی بۆ تێکدانی ئاسایش له هه‌موو ناوچه‌و شوێنێکی کوردستان، بارودۆخی نائاسایی‌و پۆلیسی شوبهاندووه به سه‌قامیگیریی ئاسایش‌و له‌و ڕێگایه‌شدا له هیچ تاوان‌و سنوربه‌زاندنێک سڵ ناکاته‌وه. فهرههنگسازیو پێناسه‌کردنه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی ئاسایش‌و ئاسایش پارێزی‌و شکاندنی هه‌موو بنه‌ماو چوارچێوه‌یه‌کی پێناسهبۆکراو له لایه‌ن کۆماری ئیسلامیه‌وه بۆ ئاسایش تاکه ڕێگه‌ی ده‌ربازبوونه له نه‌بوونی ئاسایشی گشت لایه‌نه بۆ مرۆڤ‌و دواجار سهرکهوتنو هاتنه‌دیی ئامانجه ئینسانییه‌کانی شۆڕش‌و چاکسازیی له کوردستان.
ئایین‌و سونه‌ت
به‌رده‌وام بوونی بۆنه ئایینی‌و سونه‌تییه‌کان فاکته‌رێکی تایبه‌تییه له شۆڕشی کوردستاندا که به پانایی، کاریگه‌ریی راستهوخۆو ناڕاسته‌وخۆی له سه‌ر شۆڕش هه‌یه. له پێوه‌ندیی له گه‌ڵ ناسنامه‌ی سه‌رده‌می کورد‌و بزوتنه‌وه‌که‌یدا، ئایین هه‌رگیز کاراکته‌رێکی ئه‌رێنی نه‌بووه، به‌ڵکه فاکته‌رێکیش بووه بۆ لاوازکردنی، چ وه‌ک کارتێک به ده‌ست داگیرکهرانو چ وه‌ک خاڵێکی لاوازیی ناوخۆیی.
ئایین‌و بۆنه ئایینییه‌کان، به هه‌موو تایبهتمهندیو لق‌و پۆپ‌و لایه‌کانیه‌وه به‌رده‌وام له ئاراسته‌ی ڕاگرتنی که‌شی مێگه‌لیدا، په‌روه‌رده‌و بوونی مرۆڤ قه‌تیس دهکاتو ڕێگه له‌وه ده‌گرێت وه‌ک گه‌لێکی خاوه‌ن هزرو بوێری‌و ئیراده هه‌نگاو هه‌ڵبێنێت. هه‌ر به‌و هۆیه‌و به چاوخشاندنێک به ده‌وری یه‌کلاکه‌ره‌وه‌و بێ ڕکابه‌ری ئیسلام به گشتی‌و ئیسلامی سیاسی به تایبه‌ت، له ناخی تاکی کورددا شه‌رمێکی ریشهدارو له پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ گه‌لانی تریشدا خۆکه‌م بینی‌و ورهنزمیی په‌ره پێداوه.
ئایینی ئیسلام وه‌ک ئایینی زاڵی کۆمه‌ڵگای کوردستان، جگه له‌وه‌ی راستهوخۆو له مینبه‌ری مزگهوتو شوێنه تایبه‌ته‌کانیه‌وه هه‌وڵی داماڵینی کۆمه‌ڵگا له سیاسه‌ت ده‌دات، په‌ره‌پێده‌ری ئه‌و وردهفهرههنگانهشه که سیمای سیاسه‌ت دڕندانه‌و ناجوامێرانه‌و درۆزنانه وێنا دهکهنو ده‌یخه‌نه په‌راوێزی ژیانه‌وه، به‌و شێوه‌یه سیاسه‌ت نه‌ته‌نها نابێته به‌شێکی سه‌ره‌کیی له ژیانی خه‌ڵک، به‌ڵکه به‌ته‌واوی وه‌ک دیارده‌یه‌کی ناپێویست‌و دوور له ده‌ستی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ده‌یهێڵێته‌وه، به‌وجۆره‌ش له ئاکامدا کۆمه‌ڵگا مه‌یله‌و مێگه‌ل دهڕواتو، دینامیزمێکی چالاکی وه‌ک گه‌ل نابێت.
هاوپه‌یوه‌ندییه‌کی سه‌رنجڕاکێش که له درێژه‌ی مانه‌وه‌و به‌رینبوونی رۆڵی ئایین له کۆمه‌ڵگای کوردستان هه‌یه، نزیک بوونی له‌گه‌ڵ نهریتو تێکه‌ڵ بوونی ئه‌و دوو دیارده‌یه که زیاترین به‌ستێنی کولتوور‌و مێژووی خه‌ڵکی کورد پێک ده‌هێنن. هه‌م به هۆی رۆڵی ده‌سپێشخه‌رانه‌ی ئایین‌و نه‌ریت دژ به بوون‌و ناسنامه‌ی مۆدێرنی خه‌ڵکی کورد‌و هه‌روه‌ها به هۆی ناکۆکیی مێژوویی نێوان گه‌شه‌ی مۆدێرنیته‌و به دوای ئه‌ودا شۆڕشی کوردستان‌و خۆگونجاندنی له‌گه‌ڵ به‌ها ئینسانی‌و ئه‌خلاقییه‌کانی ژیاری سه‌رده‌م له‌گه‌ڵ هه‌وڵی مێگهلاندنو پاشهڕۆخوازانه، ئایین‌و نه‌ریت ئه‌و هۆکاره سه‌ره‌کییه‌یه که ده‌کرێت وه‌ک ریشه‌ی به‌هێزی کولتوری ناپێشکهوتووی خه‌ڵکی کورد بزانرێت. ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه ئه‌رکی سیاسیی شۆڕشی کوردستان له‌وێدا زۆر ژوار ده‌کاته‌وه که شۆڕشی رزگاریبه‌خشی کوردستان ته‌نها بزووتنه‌وه‌یه‌ک نییه به مه‌به‌ستی رزگارکردنی مرۆڤ‌و خاکی کورد له ده‌ستی داگیرکه‌ری، به‌ڵکه بزاوتێکی سیاسی، فکری‌و کۆمه‌ڵایه‌تییه که زیاترین بهدواداچوونو ڕچهشکاندنو نوێخوازیی تێدا جێده‌بێته‌وه، بۆیه به شێوه‌ی ئۆتۆماتیکی‌و نه‌خوازراو هه‌ر له هه‌نگاوی یه‌که‌مه‌وه، هه‌ر چالاک‌و شۆڕشگێڕێکی کورد له‌گه‌ڵ پێوه‌ره کۆمهڵایهتیو ده‌رونییه‌کانی ئایین‌و نه‌ریتدا نایێتهوهو به‌رامبه‌ر به‌وه‌ش هه‌ر ڕێچکه‌و ڕێبازێکی ئایینی‌و نهریتخوازانهش له گه‌ڵ سه‌لیقه‌ی مۆدێرن‌و ناسنامه‌خوازی بزووتنه‌وه‌ی کوردستاندا ناونجێت.
پێگه‌یه‌کی هه‌میشه‌یی شۆڕشی کوردستان که خاڵی یهکلاکهرهوهیو نه‌گه‌ڕانه‌وه بووه بۆی‌و، بۆ ئایین‌و نه‌ریتیش دواوێستگهو سنووری جیاکه‌ره‌وه، ڕێزگرتن له بنه‌مای بڕیاری تاکهکهسو پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی تاک بووه، به بێ جیاکاریی نه‌ته‌وه‌یی، ره‌گه‌زی، ئایینی، زمانهوانیو جوگرافیایی…و هتد. له هه‌ر یه‌که له په‌روه‌رده‌و ڕێنماییه ئایینی‌و نهریتخوازانهکاندا، بڕیار‌و سه‌ربه‌خۆیی تاکه‌که‌س به‌سراوه‌ته‌وه به نۆرم‌و به‌هاو خه‌تی سووره ئایینی‌و خێڵه‌کانییه‌وه که ئه‌وه هه‌ڵوێستی رانهگهیهنراوو شاراوه‌ی هه‌میشه‌یی ئایین‌و نه‌ریته دژ به بزووتنه‌وه‌ی کوردستان، هه‌ڵوێستێک که کارتێکه‌ریی له سه‌ر به‌رهه‌می کار‌و په‌یمانی کۆمه‌ڵایه‌تیی خه‌ڵک ڕونه.
نموونه‌ی سه‌پاندنی حیجاب‌و به‌رگرتن به ئازادیی جل‌و به‌رگی ژن له ئیسلام‌و تا راده‌یه‌ک نه‌ریت، بێرۆڵ بوونی ژن وه‌ک کاراکته‌ری کۆمه‌ڵگاو یاسا له کوردستان‌و به‌رامبه‌ر به‌وه‌ش ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆبوونی ژن‌و گه‌ڕانی به‌دوای ناسنامه‌ی ڕهگهزیو رۆڵی یاسایی خۆی له شۆڕشی کوردستان له هه‌نگاوی یه‌که‌مدا به‌شێکی به‌رچاو له ئایین(شهریعهتو ڕێنماییه‌کان)و نه‌ریتی پیاومه‌زنیی له شۆڕشی کوردستان هانداوه.
ئه‌گه‌رچی پێگه‌ی ئیسلامی کلاسیک به هه‌ردوو ئاراسته‌ی نه‌قشبه‌ندی‌و قادری (ته‌سه‌وف‌و شێخایه‌تی) له کوردستان به شێوه‌یه‌کی سروشتی لاواز بووه‌و ئه‌وه‌ش به گه‌شه‌ی زانست‌و چوونه‌سه‌ری ئاستی گوزه‌ران بابه‌تێکی ئاساییه، به‌ڵام گهراکردنی ئیسلامی سیاسی‌و ڕێکخراوه سهلهفیو توندڕه‌وه‌کان له دوای هێرشی سه‌ربازیی ئامریکا بۆ ئه‌فغانستان له به‌هاری 2001و دواتر بۆ سه‌ر عێراق، له نه‌بوونی رۆژانه‌ی حزب‌و دامه‌زراوه مۆدێرنه کوردییه‌کان له کوردستان‌و لاوازبوونی به‌رنامه‌یان بۆ لاوان، وایکرد پوتانسیه‌لی پاشهڕۆخوازانهی کۆمه‌ڵگا ته‌نانه‌ت له نێو لاوانیشدا تاراده‌یه‌ک ببووژێته‌وه‌و به ده‌یان که‌س له شاره‌کانی کوردستانه‌وه به مه‌به‌ستی جه‌هاد رووبکه‌نه ئهفغانستانو پاکستان‌و سوریه. ئه‌گه‌رچی ئه‌و هێرشه‌ی ئیسلامی سیاسی تایبه‌ت نییه به کوردستان‌و هێزه توندڕه‌وه ئیسلامییه‌کان له هه‌موو گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیان تێدایه، به‌ڵام تا ئێسته‌ش بیرۆکه‌ی سیاسیی زاڵ له کوردستان ملی به توندڕهویو مه‌یلی به لاڕێدا بردنی په‌روه‌رده‌و هێنانه‌خواره‌وه‌ی ستانداردی ئازادیی ڕادهربڕینو کرده‌وه نه‌داوه‌و ئه‌وه‌ش به په‌ره‌سه‌ندنی شه‌ڕی نێوان به‌ره‌ی رۆژاواو ئیسلامییه‌کان، زیاتر له جاران کورد‌و بزووتنه‌وه‌که‌ی ده‌خاته به‌ره‌ی کفره‌وه، که تا راده‌یه‌ک تین‌و وزه له بزووتنه‌که ده‌گرێت.
له‌وانه‌یه به گوێره‌ی په‌روه‌رده‌و لایه‌نی زمانه‌وانی، هه‌ڵواسینی هێما ئایینییهکانو سه‌ردانی مه‌زارو جێنزرگه ئیسلامییه‌کان له لایه‌ن خه‌ڵکی کورده‌وه لای زۆربه‌مان بابه‌تێکی ئاسایی بێت، به‌ڵام وه‌رگرتنی ده‌قێکی کۆن‌و نادیار وه‌ک سه‌رچاوه‌ی وزهبهخشو ئیلهام هێنه‌ر بۆ ژیان‌و پاڕانه‌وه لێی‌و بڕوابوون به لایه‌نه شاراوه‌کانی، ئه‌گه‌رچی جێی مشتومڕو ناکۆکیش بێت له نێوان ئیسلامی کۆن‌و نوێ ، به‌ڵام به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت له ئاکامدا شۆڕشی کوردستان‌و دهستکهوتو هه‌وڵه‌کانی به ناپێویست‌و پهراوێزیو ته‌نانه‌ت کفرو شرک له قهڵهمدهداو به‌رینترین پێکهاته‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیی که بۆ مرۆڤی وێنا بکات‌و شه‌رعیه‌تی پێبدات، بنه‌ماڵه‌یه.
ئایین‌و نه‌ریت به‌هێزترین فاکته‌ری کولتورسازی کۆمه‌ڵگای کوردستانن‌و ئه‌و ریشه مێژووسازهن له سه‌دان ساڵه بونیادی فکری‌و توخمی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ندێشه‌ی جه‌ماوه‌رن له ساته ههستیارهکانو به‌ربه‌سته کۆمهڵایهتیو تاکه‌که‌سییه‌کاندا. له چاو ئه‌و که‌مکارییه‌ی که کورد له مێژووی خۆیدا هه‌یبووه بۆ گونجاندنی ئایین‌و نه‌ریته‌که‌ی له‌گه‌ڵ بهرژهوهندییهکانیو دروستکردنی فورموڵێکی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت به خۆی، به‌تایبه‌ت دوای کۆتایی شه‌ڕی جیهانیی دووه‌م، ئایین‌و نه‌ریت پێش دینامیزمی ناسنامهساز کهوتوونو له راستیدا ئێسته زۆربه‌ی بنه‌ماڵه‌و تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان باوه‌ڕیان به ئایین‌و نه‌ریت هه‌یه‌و توانای ریسکی ده‌ربازبوون لێیان نییه. بێگومان کوردستان ناتوانێت له سه‌ر بناغه‌ی شۆڕشێکی نوێ‌و به هێزێکی له بن هێنه‌ره‌وه ده‌ست پێ بکاته‌وه مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌رباز بێت له ئایین‌و نه‌ریت، شۆڕشێکی مۆدێرن چیتر ناتوانێت گونجان له‌گه‌ڵ ئایین‌و نه‌ریت دروست بکات‌و تێکه‌ڵی بێت؛ به‌ده‌ر له یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی شۆڕش له‌سه‌ر ئایین‌و نه‌ریت به شێوه‌یه‌کی واقعبینانهو رادیکاڵ، شۆڕشی کوردستان هیچ ئاسۆیه‌کی کرده‌وه‌یی له به‌رده‌م نییه‌و خۆگونجاندن له‌گه‌ل چه‌مکه گرنگه‌کانی ئایین‌و نه‌ریتیش به بێ سڕینه‌وه‌یان له بواری گشتیی ژیاندا ده‌بێته پڕوپاگه‌نده بۆ ئایین‌و نه‌ریت، که ئاکامه‌که‌ی هیچ نابێت جگه له وههمو خۆشباوه‌ڕی به ده‌ربازبوون له ئێستا.