هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

ئامریكا و وڵاتانی عەرەب بۆ پێشگرتن لە ئێران رێوشوێنی ئەمنیەتی نوێ دەگرنەبەر

ئامریكاو وڵاتانی‌ عەرەبی كەنداو‌، ڕێوشوێنی‌ نوێ بۆ ڕێگرتن لە فراوانبوونی‌ هەژموونی ئێران لە ناوچەكە دەگرنەبەر، لەم هەفتەیەدا پاشای‌ عەرەبستان و سەركردەكانی‌ ئەنجومەنی‌ هاریكاریی‌ كەنداو، سەردانی‌ كۆشكی‌ سپی‌ دەكەن.

“ئێریك شۆڵتز” وتەبێژی‌ كۆشكی‌ سپیی‌ ئامریكا ئاشكرای‌ كرد: پاش بەشداریكردنی‌ لەیادی‌ كۆتاییهاتنی‌ جەنگی‌ جیهانیی‌ دوەم، “جۆن كیری‌” وەزیری‌ دەرەوەی‌ ئامریكا لە پاریس، لەگەڵ وەزیرانی‌ دەرەوەی‌ وڵاتانی‌ ئەندامی‌ ئەنجومەنی‌ هاریكاریی‌ كەنداو كۆبوەتەوەو پرسی‌ یەمەن‌و چۆنیەتی‌ ڕێگرتن لە فراوانبوونی‌ هەژموونی‌ ئێرانیان لەناوچەكە تاوتوێ‌كردوە.

بە وتەی‌ ئەریك شۆڵتێز: لەم هەفتەیەدا، شا سەلمان پاشای‌ عەرەبستان و سەركردەكانی‌ تری‌ وڵاتانی‌ ئەندامی‌ ئەنجومەنی‌ هاریكاریی‌ كەنداو، سەردانی‌ واشنتۆن دەكەن‌و لەكۆشكی‌ سپی‌، چۆنیەتیی‌ گرتنەبەری‌ رێوشوێنێكی‌ نوێ‌ بۆ رێگرتن لەهەوڵەكانی‌ ئێران بۆ ناجێگیركردنی‌ ناوچەكە تاوتوێ‌ دەكەن.

لەو بارەیەوە، هەواڵنێریی ڕۆیتەرز بڵاوی‌ كردوەتەوە: ئامریكاو وڵاتانی‌ كەنداو، هەوڵدەدەن بۆ ڕەواندنەوەی‌ مەترسییەكانی‌ ئێران، سیستمێكی‌ بەرگریی‌ نوێ‌ لە ناوچەكە دادەمەزرێنن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.