سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

بۆ پشتیوانی لەشاری مەهاباد لە سلێمانی خۆپیشاندان كرا + عكس

بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندانی دوێنێی خەڵكی شاری مەهاباد، لە باخچەی نالی شاری سلێمانی كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایی دەربڕین سازكرا.

بە پێی هەواڵی “زاگرۆس پۆست”، ئەمڕۆ هەینی 18ی مانگی گوڵان كاتژمێر 2ی دوانیوەڕۆ بە بەشداریی ژمارەیەكی زۆر لە خەڵكی رۆژهەڵات و باشووری كوردستان، كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایی بەرامبەر بە كوژرانی “فەریناز خۆسرەوی” و پشتیوانی لە خەڵكی راپەڕیوی شاری مەهاباد لە باخچەی نالی شاری سلێمانی سازدرا.

بەشداربووانی كۆبوونەوەكە بە وتنەوەی دروشم و وتاردان پشتیوانی خۆیان بۆ خەڵكی شاری مەهاباد راگەیاند‌و خوازیاری دادگایی كردنی تاوانبارانی مەرگی ئەو كچە كوردە بوون.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، رۆژی دووشەممەی رابردوو كچێك بەناوی “فەریناز خۆسرەوی” لە هۆتێل “تارا” لە شاری مەهاباد بۆ ئەوەی لەلایەن كارمەندێكی ئیتلاعاتی ئێران دەستدرێژی نەكرێتەسەری، خۆی لە قاتێكی سەرەوەی هۆتیلەكە خستەخوارەوە‌و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا.

بەدوای ئەوە رۆژی پێنجشەممە 17ی مانگی گوڵان لە شاری مەهاباد خۆپیشاندانێك سازدرا‌و هۆتێل “تارا” ئاگری تێبەردرا‌و بەهۆی تێكهەڵچوون لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان ژمارەیەك لە خۆپیشاندەران بریندار و دەیان كەسیش بوون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.