شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

كۆمەڵە و دیموكرات بە هاندانی خۆپیشاندەران تۆمەتبار كران

جێگری سیاسی _ ئەمنیەتی پارێزگاری ورمێ رایگەیاندووە، حیزبەكانی كۆمەڵە و دیموكرات لە پشت خۆپیشاندانەكانی شاری مەهابادەوەن و لە رێگەی میدیاكانیانەوە هەوڵی بەرینتر كردنەوەی خۆپیشاندانەكە دەدەن.

“عەلیڕەزا ڕادفەر” ئەمڕۆ هەینی 18ی مانگی گوڵان بە هەواڵنێرییە حكومەتییەكانی راگەیاندووە، كە لە خۆپیشاندانەكاندا 28 كەس بریندار كراون كە ٧ كەسییان سەر بە هێزەكانی پۆلیسن.

ئەو بەرپرسە وێڕای هەڕەشە كردن لە خۆپیشاندەران دەڵێ: هێزە ئینتزامییەكان هەتا ئاستێك دەتوانن بێدەنگ بن و ئەگەر پێویست بكات بێدەنگی دەشكنێن و ڕووبەڕووی خەڵك دەبنەوە.

چالاكوانانی سیاسی لەو باوەڕەدان، ئەو قسانەی جێگری سیاسی _ئەمنیەتی پارێزگاری ورمێ تەنیا چاوترسێن كردنی خۆپیشاندەرانە و بە بیانووی ناوی هێنانی كۆمەڵە و دیموكرات دەیانهەوێ خەڵك سەركوت بكەن.

هاوكات “جەعفەر كەتانی” فەرمانداری شاری مەهاباد لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی كوردپرێس، حاشای لەوە كردووە كە هێزە ئەمنییەكان هێرشیان كردبێتە سەر خەڵك و ئیدیعای كردووە كەس لەلایەن پۆلیسەوە بریندار نەكراوە، بەڵكوو لە ئەنجامی بەرد فڕێدانی خەڵك بوووە.

ئەم لێدوانانە لە كاتێك دان كە 28 كەس بەدەستی هێزە ئەمنییەكان بریندارە و بەدەیان كەسی دیكەش بریندار كراون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.