شارەكانی كوردستان میلیتاریزە كراون + وێنە

هەموو شارەكانی كوردستان لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیەوە بە ئاستێكی زۆر میلیتاریزە كراون و لە سەر شەقام و جادەكان هێزێكی زۆری چەكدار بەرچاو دەكەوێ.

بە پێی هەواڵی “زاگرۆس پۆست”، هەموو شارەكانی كوردستان لە لایەن هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامیەوە بە ئاستێكی زۆر میلیتاریزە كراوە و ئەو هێزانە لەسەر شەقام و جادە و كۆڵانەكان بڵاوەیان پێ كراوە.

هەروەها باس لەوە دەكرێ، كۆماری ئیسلامی هێزێكی زۆر لە شارەكانی نەغەدە و میاندواو بە مەبەستی سەركوتی خۆپیشاندەرانی شاری مەهاباد، رەوانەی ئەو شارە كردووە.

میلیتاریزە كردنی شارەكانی كوردستان پاش خۆپیشاندانە بەرینەكەی رۆژی پێنجشەممە 17ی مانگی گوڵان لە شاری مەهاباد لە ناڕەزایی بە گیانلەدەستدانی “فەریناز خۆسرەوانی” هاتە ئاراوە و بڕیار وایە ئەمڕۆ كاتژمێر 5ی ئێوارە لە مەیدانە سەرەكیەكانی شارەكانی كوردستان كۆبوونەوە و خۆپیشاندانی جەماوەریی بۆ پیشتیوانی لە خرۆشان بوونی خەڵكی مەهاباد بێتە ئاراوە.
چەند وێنە لە میلیتاریزە كردنی ئەمڕۆی شاری سنە:

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.